بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بەشدارى دەکات لە ڕێڕەسمى کردنەوەى ڤیستیڤاڵى مار گۆرگیسى شەشەم لە دیانا

ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە 23 ى ئاب 2022 ،بەڕێزکلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان بەشدارى کرد لە ڕێوڕەسمى کردنەوەى ڤیستیڤاڵى مارگۆرگیسى شەشەم لە دیانا کە دروشمى (شبابنا مستقبلنا)ى بە خۆیەوە هەڵگرتبوو . ئەویش بە ئامادەبوونى هەریەک لە بەڕێزان مار ابرس یوخنا مەترانى دیانا و کەرکوک و جێگرى پاتریارکى کلێساى ڕۆژهەڵاتى ئاشوورى ، و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ، ئاهەنگەکە سەرەتا دەستى پێکرد بە هاتنە ژوورى تیپە بەشداربووەکانى ڤیستیڤاڵ و دەقیقەیک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان . ئینجا ووتارى دەستپێکردنەوە لە لایەن مەتران مارابرس یوخنا خوێندرایەوە و لە پاشان ووتارى هەلگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیارى ئیدارەى سۆران ، وبەڕێز قەشە یترون یونان داود قەشەى کلێساکانى دیانا و هاودیان و بێدیال ووتارى کۆتایى پێشکەش کرد و تیایدا سوپاسى بێپایانى خۆى ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و گشت لایەنى بەشداربوو بۆ هاندان و سەرخستنى ئەم ڤیستیڤاڵە کرد .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap