بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشوازى لە ئەندامى تۆڕى میدیاى عیراقى دەکات

ڕۆژى یەک شەممە 31ى تشرینى یەکەم 2022، کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پێشوازى لە خاتوو د. مارلین اویشا ئەندامى ئەنجومەنى ئەمیندارانى تۆڕى میدیاى عیراقى کرد . خاتوو اویشا ئاماژەى بە چڕى وتایبەتى لە چەندایەتى و چۆنییەتى چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى کرد ، بەتایبەتى ڤیستیڤاڵى دروستکەرانى ناوەڕۆکى سریانى کەتێیدا ئامادەبوو ، لە ڕۆژى شەممە 29 ى تشرینى یەکەم 2022 .

وەهەروەها سەرسامى خۆى دەربڕى بەو ئامادەکاری و ناوەڕۆکە بەرزەى کە پێشکەش کرا و جۆراوجۆرى چالاکییە دڵخۆشکەرەکان ،و دووپاتى لەوە کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بەروپێشڤەچوونێکى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت بە کارگێڕییە نوێیەکەیدا ، وەهەروەها ئامادەیى تۆڕى میدیاى عیراقى بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى نیشاندا لەگشت چالاکییەکانى داهاتوودا .

بەڕێز اوغنا سوپاسى خاتوو أویشا کرد و جەختى لەوە کردەوە کە دەرگاکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى کراوەیە بۆ هەمووان بە بێ جیاوازى ، و ئامادەیى و خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ هەماهەنگى لەگەڵ گشت دامازراوەکانى ڕۆشنبیرى و هونەرى لە داهاتوودا، بە تایبەتى تۆرى میدیاى عیراقى.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap