شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێز ڤان شوقی گلیانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەردانی سەرۆکی ئەساقیفەی مووسڵ و کەرکووک و هەرێمی کوردستان بۆ سریان ئۆرتۆدۆکس،بەڕێز مار نیقودیموس داود مەتی شەرەف، لە بارەگای خۆی لە عەنکاوە کرد.
لە دیدارەکەیاندا، ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەها گرنگی پاراستنی کولتووری گەلەکەمان و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوودا دوپاتکرایەوە.



