بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی مەشق و ڕاهێنانی تیپی نواندنی شمشە بەسەر دەکاتەوە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023، کەڵدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، مەشق و ڕاهێنانی تیپی نواندنی شمشەی بەسەرکردەوە ، کە وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی شانۆی تۆبیا لە دەرهێنانى لەتیف نوعمان، وەهەروەها بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی شانۆی سریانی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە بڕیارە ئەنجامبدرێت، بۆ ماوەی ١٤ – ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
شایەنی باسە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم گروپە شانۆیی و هونەریەکانى گەلەکەمان كرد کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە فێستیڤاڵەکەدا هەیە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap