رەبەنەکانى بنات قلب يسوع ئەلئەقدەس لەلایەن ڕۆشنبیرى سریانیەوە میواندارى دەکرێن

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە، ڕۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2024، پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی کچانی دڵی پیرۆزی عیسا کرد، کە لە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکە و ڕاگری کۆلێژی بابل بۆ لاهوت راهبه سانا یوسف ، بەیاوەری بەڕێوەبەری باخچەی ساوایانی ڕێکخراوەکە، خوشکە نەریمان گوریال پێکهاتبوو.
لە گفتوگۆکەیاندا هەردوولا دەستیان خستە سەر دیارترین چالاکی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕێکخراون، وئۆغناش کۆپییەک لە نوێترین ژمارەی گۆڤاری بانیپاڵی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد، کە گۆڤارێکى وەرزییە و لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap