سبەى دەستپێکردنى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى 2022…… هەمەجۆرى و دەوڵەمەندى ڕۆشنبیرى و کولتوورى

رائد جرجیس، بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە دهۆک ، ووتى ، بەڕێوەبەرایەتییەکەى، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانییە لە هەرێمى کوردستان ،بە چڕى کاردەکات بۆ بە ئەنجام گەیاندنى تەواوى ئامادەکار ییەکانى دەستپێکردنى چالاکییەکانى (هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى 2022) ، بە بەشدارى کردنێکى زۆر و هەمەچەشن لە ناوەوە و دەرەوەى ووڵات ، و هەمەجۆرى و دەوڵەمەندى ڕۆشنبیرى و کولتوورى کە گەلەکەمان خاوەنییەتى. لە بەیاننامەیەکى تایبەت بە ماڵپەرەکەمان ، جرجیس ووتى چالاکییەکانى ( هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى 2022) لە کاژێر 3 ى ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە 8 کانونى یەکەم 2022 دەست پێدەکەن ، لە هۆڵى محمد عارف جزیرى لە دهۆک ، و ئاهەنگەکە ژمارەیەک لە چالاکى هونەرى و ڕۆشنبیرى بە خۆیەوە دەگرێت ،لە نێوان تابلۆکانى هونەرى سەماکردن بۆ تیپى بەرمایەى هاتوو لە بیت زالین / قامشلى سوریا و ژەنینى ئۆرکێستراى کنارە لە ،بەخدێداى، پایتەختى ڕۆشنبیرى سریانى ، سەرەڕاى شیعر خوێندنەوە لەلایەن شاعیرانى گەلەکەمان بە جیاوازى گوند و شارەکانیانەوە ،و نمایشکردنى کورتە فیلمێک لەسەر نوهەدرا .

وەهەروەها ڕێکخستنى پانێڵێک لەسەر (واقیعى گۆرانى سریانى) بە بەشداریکردنى (شلیمون بیت شموئیل، یوسف عزیز، نینب لاماسو )، ولیث بنیامین بەڕێوەى دەبات.

وەهەروەها بەڕێز جرجیس ئاماژەشى بەوەکرد ،کەچالاکییەکانى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى بەردەوام دەبن لە ماوەى (8-12)کانونى یەکەم 2022 لە دهۆک، ئەلقۆش،تلسقف،زاخۆ ، و چەندین چالاکى ڕۆشنبیرى و پیشانگەى هونەرى پانێڵ بەخۆوە دەگرێت ، لە ئەلقۆش پانێڵێک هەیە لە ژێر ناونیشانى (کولتوورى زارەکى) بە بەشدارى (میخائیل بنیامین، لطیف پولا،بهنام شمنى) ولەلایەن أمیر یوسف عکو بەڕێوەدەبرێت .

و لە تەلسقۆفیش پانێڵێک هەیە بە ناونیشانى (مێژووەکەمان) : وهەریەک لە ( پ.د.عامر الجمیلى، راکان فرج عازەر) تێیدا بەشدارن و برنارد یوسف بەڕێوە دەیبات. ئاماژەشى بەوە کرد لە ئەلقۆش ، سەرەڕاى چالاکى تر ، نمایشى شانۆ دەبینرێت بە ناونیشانى (المشاغبان)، لە دەرهێنانى : (باسل شامایا) . وەهەروەها ڕۆژێکى تایبەتمان بۆ کولتوور تەرخان کردووە لە ئەلقۆش ،ولە تابلۆى هونەرى سەماکردن و چالاکییەکانى منداڵان و نمایشکردنى دیمەنێکى شانۆیى بە ناونیشانى(الحماة و الکنة) ،دەرهێنانى رائد ججو، لەگەڵ پێشکەشکردنى نمایشى جل و بەرگى کولتوورى تایبەت بە ناوچەکانى گەلەکەمان پێک دێت ، وبە ئاهەنگێ (گۆرانى کولتوورى ) لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندانى گەلەکەمان : دانى أسمرو ،نینوس أدور، مارتن هرمز) و بەیاوەرى کردنەوەى پیشانگەى هونەرى شێوەکارى و کارى دەستى و کولتوورییەکان و خواردنى میللى کۆن و نان کردن بە هەموو جۆرەکانییەوە ، کۆتایى بە ڕۆژى کولتوورى ئەلقۆش دەهێنرێت.

بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە دهۆک ووتى : چالاکییەکانى هەفتەى ڕۆشنبیرى گواستنەوەیکى هەمەچەشن بەخۆیەوە دەبینێت بۆ ڕێکخستنى چالاکیی هەمەجۆر و گرنگ لەو شوێنانەى کەپێشتر بەخۆیەوە نەى دیتبو . وەکو تەلسقۆف و زاخۆ ، کە ژمارەیەک لە چالاکى وەکو شیعر خوێندن و ژەنینى مۆسیقاو گۆرانى ووتن و پیشانگەى هونەرى بە هەموو جۆرەکانییەوە .

و جێگاى ئاماژە پێکردنە چالاکییەکانى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى کردنەوەى ژمارەیەک لە پیشانگە هونەرییەکان وکارى دەستى ، و ڕێکخستنى پیشانگەى کتێب لەلایەن کتێخانەى ڕۆشنبیرى سریانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە خۆى دەگرێت، و لەگەڵ گواستنەوەى چالاکییەکان بۆ گوند و شارۆچکەکانى گەلەکەمان پیشانگاکە دەگوازرێتەوە .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap