شاندێکى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

سەر لەبەیانى ڕۆژى سێشەممە 13 ئەیلول 2022 ، بەڕێزکلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، پێشوازى کرد لە شاندێکى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لە هەرێم ،کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە بەڕێزان أمیرعثمان بەڕێوەبەرى کارگێرى پێکەوەژیان لە وەزاەت و د. أدم بێدار و فرهاد کاکەیى و خاتوو شەونم تحسین ، و لەسەردانەکەیاندا پیرۆزباى خۆیان پێشکەشى بەڕێوەبەرى گشتى کرد بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و هیوای ئەوەیان خواست لە داهاتوودا دەرگاکانى هاوئاهەنگى واڵا بن لە بوارەکانى تایبەت بە ڕۆشنبیرى و هونەرى دا .

 لەلاى خۆشیەوە اوغنا سوپاسى شاندى میوان کرد، و جەختى کردەوە لە ئامادەیى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هاوئاهەنگى بەردەوام لەگەڵ گشت لایەنەکان و کاراکردنى کارى هاوبەش لە پێناو سەرخستنى ڕۆشنبیرى و هونەر.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap