قەشە ریان عطو لە میواندارییەتى ڕۆشنبیرى سریانى دا

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ڕۆژى دووشەممە ٢٧ى تەمووز ٢٠٢٢ ، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، پیشوازى کرد لە بەڕیز قەشە ریان عطو کە لە ووڵاتى سویدەوە هاتووە ، و پیرۆزباى خۆى پێشکەشى بەڕێوەبەرى گشتى کرد. و هیواى سەرکەوتنى بەردەوام بۆ بەڕیزیان و بەڕێوەبەرایەتى خواست بەم بژاردنە سەركەوتووە، و بە بەرز نرخاندنى كار و چالاکییە ڕۆشنبیرى و هونەرییە نايابەکان کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەنجاميان دەدات لە ڕۆى چەندایەتى و چونییەتى ، وەهەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەى توانایى هەماهەنگى و پتەوکردنى پەیوەندییەکان و دیدارە ڕۆشنبیرییەکان و گۆڕینەوەى شارەزایەتییەکان لە نێوان بەڕێوەبەرایەتى گشتى و ڕۆلەى گەلەکەمانى دوورە ووڵات ، بە تایبەتى لە ووڵاتى سويد .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap