پیشانگاى کتێبى کراوە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانى لە دووەمین ڕۆژى دا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ایار ٢٠٢٢ ، چالاکییەکانى دووەمین ڕۆژى پێشانگاى کتێبى کراوە بەردەوام بوون کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى / بەشى کتێبخانەى سریانى ، ئەنجامى دەدەات لە سەر شەقامى تەنیشت مۆزەخانەى کەلەپوورى سریانى لە ناوەڕاستى ئامادەبوون و کارلێکى جیاکراوەى خەڵک دا.و یەکەمین چالاکى لە دووەمین ڕۆژ بریتى بوو لە واژوو کردنى ژمارەیەک چیرۆک ( كثقوب في جدار طيني ) بۆ نووسەر امیرپولص ، وپێشکەش کردنى دکتور جاسم خلف الیاس ، دواتر بڕگەیەکى گۆرانى فۆلکلۆرى سریانى لەگەڵ ژەنینى ئامێرى عود لە لایەن هونەرمەند ( دلاور مرقس ) پێشکەش کرا . پاشان پانێلێک دەربارەى پاشەکەشەى ڕۆلی کتێبى کاغەز بەرامبەر کتێبى ئەلیکترۆنى و پاشەکەشە کردنى خوێندنەوە بە شێوەیکى گشتى دەستى پێکرد ، ولە لاین جورجینا بهنام حبابە بەڕێوەبردرا و بە بەشدارى هەریەک لە دکتور سمیر خورانى ، على البیدر ، دکتور کوثر نجیب و نینب لاماسو ، و چەندین لایەنى لە خۆ گرتبوو لە نێوان کاریگەرى بارودۆخى سیاسى لەسەر خوێنەران،کەبەیەکێک لەگرنگترین هۆکارەکانى پاشەکەشەى بایەخ دان بە پرسى ڕۆشنبیرى بەگشتى دادەنرێت ، و ئەو ڕۆلەى کە خانوەکانى بڵاوکردنەوە دەیگێڕێن و مەوداى کاریگەریەکە بە پاشەکەشە کردنى خوێندن ، وەهەروەها لە لایەکى تریشەوە هۆکارەکانى دورکەوتن لە خویندن و کاریگەرى کتێبى ئەلیکترۆنى بە شێوەیکى نەرێنى و ئەرێنى لەسەر بابەتى خوێندنەوە . بڕگەیکى گۆرانى فۆلکلۆرى بە دوادا هات و لە لایەن تیپى جذور موصلیە پێشکەش کرا،دواتر بڕگەى open mic بەبەشدارى کارلێک وجیاکراوەى ژمارەیەک لە بەهرەمەندى گەنج و بەچەپکەیەک لە گۆرانى سریانى هاتە پێشکەش کردن .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap