ڕۆشنبیرى سریانى ئاهەنگیکى گەورە ئامادەکات بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى منداڵان

ئێوارەى ١ى حوزەیرانى ٢٠٢٢ چالاکییەکانى ئاهەنگى گەورە دەستیان پێکرد کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشتبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ئامادەى کردبوو بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى منداڵان و بە هەماهەنگى لەگەڵ قایمەقامیەتى قەزاى عەنکاوە بە ڕێکخستنى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگە ، دوابەدواى چالاکییەکانى ڤیستیفاڵى عەنکاوەAnkawa Festeval ، تاکو ببێتە ڕۆژێکى ئاهەنگێڕ بۆ منداڵە خۆشەویستەکانمان Chldrens day ، لە باخچەکانى سەنتەرى ئاکادیمى عەنکاوە .

ئاهەنگەکە بە ووتارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى دەستى پیکرد کە لەلایەن خاتوو ڤیان جلال بەرپرسی هۆبەى ڕۆشنبیرى منداڵ لە بەڕێوەبەرایەتى پێشکەش کرا ، و تێیدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى گرنگى بە منداڵ و بە ڕۆشنبیرکردنى و پەرەپێدانى تواناکان و پێویستییەکانى بۆ فێربوون و یارى و چێژوەرگرتن دەدات وەهەروەها جەختیشى کرد لە ڕۆڵى خێزان بە تایبەتى باوک و دایک ، ئەویش بە گرنگى پێدانى تەواو و فەرامۆشنەکردنى ڕۆڵى وەک ئەندامێک لە خێزان دا ، چونکە منداڵ بناغەى درۆستکردنى خێزانێکى دروستە لە کۆمەڵگەدا . وەهەروەها ووتى : بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ساڵانە چالاکى ڕۆژى جیهانى مندال سازدەکات ، بەڵام چالاکییەکەمان لەم ساڵەدا بە شێوەیکى فراوانتر و جیاوازتر دەرکەوت بە هەماهەنگى لەگەڵ قایمەقامیەتى قەزاى عەنکاوە و لە ناو چالاکییەکانى ڤیستیڤاڵى عەنکاوە Ankawa Festeval ، سوپاسى بێ پایانمان بۆ هەموو لایەنى پێشتگیر و ڕێکخەر و سوپاس و ڕێزمان بۆ فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بە گشت بەش و هۆبەکانییەوە ، لە ئەرک و ماندوو بونیان بۆ ڕێکخستن و سەرخستنى ئەم چالاکییە .

دواتر چالاکییە جۆراوجۆرەکان دەستیان پێکرد کە پێکهاتبوون لە گۆرانى و سروود و ئۆپەرێت بە زمانى سریانى بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە و باخچەى ساوایانى عەنکاوە ، لەگەڵ بەشدارى کردنى ئەکادیمیاى سابیس بۆ داهێنانە هونەرییەکان ئەویش بە پێشکەش کردنى نمایشى سەمای دەڕبڕێن و یارى ئەکرۆباتیک، و ڕێکخراوى عەنکاوە بۆ ژن ومنداڵ بە شدارى کرد بە پێشکەش کردنى سەماى فۆلکلۆرى و نمایشى جل و بەرگى کولتوورى بۆ منداڵان ، وەهەروەها منداڵانى ڕێکخراوى پشتگێرى و پەرەپێدانى گەنجان نمایشى تواناکانى کۆنتڕۆڵ کردنى تۆپیان پیشکەش کرد . لەگەڵ نایابى تیپی شمشا بۆ نوواندن ئەویش بە پێشکەش کردنى شانۆى بوکەلەى منداڵان لە ژێر ناونیشانى ( الراعي و الذئب الجائع – شوانا و توركا كبينا ) ، ئامادەکردن و دەرهێنانى لطيف نعمان سياوش .

و تیپى بسمەى خۆبەخش چەندین بڕگەى سەما کردن و نواندن و بڕگەى جۆراوجۆرى پێشکەش کرد ، وەهەروەها چالاکییەکان چەندین بڕگەى گۆرانى لایڤ ى لە خۆگرت کە لەلایەن هونەرمەند میلاد و لە سەر ئاوازەکانى D J پێشکەش کران لەگەڵ زۆرترین یارى دڵخۆشکەر و چێژوەرگر لە پەراوێزەکانى چالاکییە بنەڕەتییەکان . جێگاى ئاماژە پێکردنە کە بەڕێوەبەرایەتى بلیتى بە خۆڕاى دابینکردبوو بۆ بەشدارى پێکردنى هەر منداڵێک لە یارییەکاندا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap