ڕۆشنبیرى سریانى میوانداریەتى سەرۆکى یەکێتى ئەدیب و نووسەرانى سریان دەکات

ڕۆژى چوارشەممە ١٥ حوزەیران ٢٠٢٢ ، کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەڕێمى کوردستان . پێشوازى کرد لە هەریەک لە بەڕێزان روند بولص سەرۆکى یەکێتى ئەدیب و نووسەرانى سریان و أکد موراد جێگرى سەرۆک ، کە بەبۆنەى پێرۆزباى کردن لە بەڕێزیان سەردانى بەڕێوەبەرایەتییان کرد . و گفتوگۆدەربارەى ڕێکارەکانى هەماهەنگى هاوبەشى نێوان هەردوو دامەزراوەکەدا کرا بەتایبەتى ئەنجامدانى چالاکى هاوبەش لە نێوانیان بۆ خزمەت گەیاندن بە ڕۆشنبیرى سریانى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap