ڕۆشنبیری سریانی پیرۆزبایی کۆنفرانسی هەڵبژاردنی یەکێتی نووسەرانی سریانی دەکات

رۆژی شەممە١٧ی کانوونی یەکەم٢٠٢٢،کلدو رمزی اوغنا،بەریوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەریمی کوردستان،پیرۆزبایی لە یەکێتی نووسەران و ئەدیبانى سریانی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنفرانسی هەڵبژاردنیان، کە لە بەرتللەى سریانیدا و لە دەشتى نەینەوا بەرێوەچوو، نوێکردنەوەی متمانە بە نووسەر روند بولص وەک سکرتیری گشتی یەکیتی و نووسەر اکد مراد وەک جیگرەکەی. هاوکات جەختی لە خواست وئامادەیی بەریوەبەرایەتی گشتی کردەوە بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاری لەگەڵ فیدراسیون بۆ سازدانی بۆنە وچالاکیی زیاتر لە داهاتوودا. اوغنا لە پیرۆزبایی خۆیدا ڕۆلی نووسەرانی سریانی بەرز نرخاند وستایشی چالاکیی داهینەرانەی یەکیتی و بەردەوامی کارکردنی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا کرد سەراری ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەرووی بووەوە، و هیوای خواست یەکێتیەکە و سەروک و ئەندامەکانی، داهێنانى زیاتر پێشکەش بکەن بۆ خزمەتى کولتوور و ئەدەبیاتی سریانیدا. شایانی باسە، یەکیەتی ئەدیبان و نووسەرانی سریانی، روژی هەینی ١٧ی کانوونی یەکەم٢٠٢٢، کۆنفرانسی هەڵبژاردنی خۆی لە هوڵی رۆشنبیری کەنیسەی مارت شمونی لە بەرتللە ئەنجامدا و یەکیتی نووسەرانی سریانی هەلبژاردن.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap