(ڕۆڵی ڕۆشنبیری لە واقیعی گۆڕانی کەشوهەوادا) ناونیشانی کۆڕێکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە ڕێکخرابوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کۆڕێکی لەبارەی (ڕۆڵی ڕۆشنبیری لە واقیعی گۆڕانی کەشوهەوادا) سازكرد ، کە لەلایەن د.مۆنتەسەر سەباح الحسناوی بەڕێوەبەری گشتی بەشی کۆشکی کۆنفرانسەکان/ سەرۆکی تیمی گۆڕانی کەشوهەوا لە… وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق، لە هۆڵی مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى لە عەنکاوە، پێشکەشکرا.
ناوبراو دەستی خستە سەر تەوەری گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و جیهان. هەروەها باسی لە کێشەی گەرمبوونی جیهان و ئەو نیگەرانیانە کرد کە لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی فراوانبوونی وشکەساڵی لە عێراق و پەیوەندییەکەی بە سیستەمی ئاودێری و کشتوکاڵی تەقلیدییەوە بە تایبەت لە ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هاتۆتە ئاراوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap