پ.د. هاوژین صلیوه
هه‌رمۆته گوندێكی دێرینی كوردستانه، تاقه گوندێكی وراتی كۆیه‌یه، له كۆندا شاربووه و دانیشتوانه‌كانی مه‌سیحی بووین، دوای ساڵی 1930 قلقله ماڵی موسڵمانی هاتۆتێ، ئێستا 110 ماڵی مه‌سیحی و 25 ماڵی موسڵمانی تێدا ده‌ژی. له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام و هاتنی سوپای ئیسلام ناوی هه‌رمۆته وه‌ك شار هاتووه، كه شه‌ڕی خوێناوی 36 ڕۆژی لێكراوه. ئه‌و كات مه‌تراننیش بووه و ئه‌بره‌شییه‌كی ته‌واوبووه، چونكه باس له‌وه ده‌كرێ قه‌شه‌یه‌ك به جلكێكی سوور و به سواری ئه‌سپ هاتۆته پێش له‌شكری ئیسلام، جلكی سوور تایبه‌ته به مه‌تران، بوونی بناغه‌ی چه‌ندان شوێنه‌واری ئاینی به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ن. هه‌رمۆته شار بووه، كه‌واته خاوه‌نی شارستانیه‌ته، له ڕووی ئه‌ركیۆلۆجییه‌وه بناغه‌ی حه‌وت كڵێسه‌ی دێرینی لێماوه، دێری مه‌ربێنه قه‌دیشه كه دێرێكی كۆنه و مه‌دره‌سه‌ی پێگه‌یاندنی قه‌شه و ڕه‌بانه‌كان بووه، گۆزه‌یه‌ك پاره‌ی سه‌رده‌می ساسانی له هه‌رمۆته دۆزراوه‌ته‌وه، كه وێنه‌ی ئه‌رده‌شێری بابه‌كی له‌سه‌ره، مێژووه‌كه‌ی بۆ پێش زاین تاوه‌كو 650 زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه. بناغه‌ی چه‌ندان خانووی كۆنی تێدایه، دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندان كه‌ل و په‌لی شوێنه‌واری كۆن له هه‌رمۆته. بوونی قه‌ڵای شیله له به‌شی باكوری هه‌رمۆته، كه له‌م ساڵانه كنه و پشكنینی بۆكرا ده‌ركه‌وت كه كڵێسه‌یه‌كی گه‌وره بووه، ناوی شیله له زمانی سریانی شیره، شیرا به واتای موژده هاتووه. خۆی ئینجیل موژده‌یه. گوندی كڵێسه‌ی كۆیه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكه‌رایه، له كه‌نیسه‌وه هاتووه. تا ئه‌و ساڵانه‌ی دوایش بناغه‌ی كڵێسه‌كی لێ‌بوو، كه خۆم بینیبووم. له گوندی هه‌رمۆته دوو زمان به‌كاردێت، زمانی سریانی: كه زمانی باب و باپیر و داك و داپیری خه‌ڵكی ئه‌م گونده بووه، زمانی سریانی یه‌كێكه له‌و زمانانه‌ی سه‌ر به خێزانی زمانه سامییه‌كانه بنه‌چه‌كه‌ی بۆ زمانی ئارامی ده‌گه‌ڕێته‌وه، مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار ساڵی پێش میلاد ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ده‌ی شه‌شه‌می دوای میلاد به زمانی ئارامی ناسرا، به‌ڵام زمانی سریانی له سه‌ده‌ی چواره‌می میلادی زیاتر ناوی ده‌ركرد، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی كه ئاینی مه‌سیحی له وڵاتی شام بڵاو ده‌بووه‌وه. ئه‌م زمانه خاوه‌نی ئه‌لف و بێی خۆی بووه و شتی زۆر پێنووسراوه و ئێستا به‌ده‌یان ده‌ست نووسی سریانی له ڤاتیكان و وڵاتانی تر پارێزراون، زمانی سریانی بنه‌چه‌ی ئه‌و زمانه‌یه كه حه‌زره‌تی مه‌سیح قسه‌ی پێكردووه. بۆیه به‌لای ئه‌وڕووپییه‌كانیش جێی سه‌رنج و به‌دواداچوونه، كه چه‌ندان خه‌بیر و شاره‌زای بیانی هاتوونه‌ته كوردستان خۆیان فێری ئه‌و زمانه كردووه و به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و زمانه كردووه له‌وانه: جێفری خانی به‌ریتانی، ئیلی نوور، فێرنه‌ر ئارنۆت، كه له توێژینه‌وه‌كانی له نێو مه‌سیحییه‌كانی سووریا بووه. شابو ته‌لای ئه‌لمانی، ئه‌مه زیاتر گرنگی به دیالێكته‌كانی زمانی سریانی داوه. هه‌ریه‌ك له ئۆتۆ و یاسترۆ و چه‌ندانی دیكه كاریان له سه‌ر كه‌لتوور و زمانی سریانی كردوو.
له پاڵ زمانی سریانی خه‌ڵكی هه‌رمۆته زمانی كویش به‌كار ده‌هێنن، هه‌مووشمان ده‌زانین، زمان هه‌ڵگری مێژوو و كه‌لتوور و ئیدیۆم و په‌ندی پێشینان و حه‌یكایه‌ت و بابه‌ته فۆلكلۆرییه‌كانه. كه‌واته هه‌رمۆته به دوو زمان كه‌لتووری ئه‌م ناوچه‌یه و كوردستانیشی پاراستووه. له كڵێسه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌م له هه‌رمۆته چه‌ندان ده‌ست نووس هه‌یه، جگه له‌وه‌ش سه‌دان ئاوازی ڕه‌سه‌نی تێدایه، كه له بۆنه و سروته ئاینییه‌كان ده‌گوترێن، ئه‌م ئاوازانه‌ی كڵێسه‌ی هه‌رمۆته هه‌وێنی چه‌ندان ماسته‌ر نامه و تێزی دكتۆران بۆ به‌نۆته‌كردنی و نووسینه‌وه و به‌راودكردن و توێژینه‌وه، كه به‌شێك له‌م ئاوازانه له‌لایه‌ن سێوه‌ی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا باكوری سودیان لێوه‌رگیراوه. له هه‌رمۆته كۆمه‌ڵێ پیشه‌وه‌ر هه‌بووه، له‌وانه مووڕێسی، ده‌رهێنانی ڕۆنی زه‌یتوون، دروست كردنی مه‌یی و شه‌راب، دروست كردنی مۆم. چه‌ندان یاری و گۆرانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه له هه‌مووشیان سه‌رنج ڕاكێشتر یاری (كۆسانێ)یه. به‌شداری كردنی گوندی هه‌رمۆته له شۆڕشه‌كانی كورد و به‌خشینی چه‌ندان شه‌هید… هه‌رمۆته ڕێپه‌ڕگه‌ی پێشمه‌رگه بووه ناوه‌ندێكی گرنگ بووه له نێوان گونده‌كان و مه‌ركه‌زی شار، بۆیه له سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كانی كورد هه‌رمۆته‌ش هاوخه‌بات بووه، هه‌رمۆته هه‌رته‌نها ئه‌و 110 ماڵه مه‌سیحییه نییه، به‌ڵكو به‌درێژایی مێژوو خه‌ڵكی هه‌رمۆته كۆچیان كردووه بۆ ئورمیه و سلێمانی و هه‌ولێر ـ عه‌نكاوه، به‌رتله و شوێنه‌كانی تر، دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ژماره‌یه‌كی زۆر ڕوویان له ئه‌وڕوپا كردووه، به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی عه‌نكاوه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانی هه‌رمۆته. له نێو بنه‌ماڵه‌كانی سلێمانی بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریمی ئه‌له‌كه و چه‌ندان بنه‌ماڵه‌ی تر، ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رمۆته. عه‌شیره‌تی بندیان له گونده‌كانی: ئازیكه‌ند و خدریجه و لاوه‌ر و دێمه‌كار و قورشاغلو و قه‌راته سۆران و كاریتان بنه‌چه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی هه‌رمۆته. گوندی هه‌رمۆته یه‌كه‌م گوندی ده‌ڤه‌ری كۆیه‌یه له ساڵی 1948 قوتابخانه‌ی لێكراوه‌ته‌وه، له‌دوای ئه‌و ساڵی 1949 له گوندی ئیلنجاغ كراوه‌ته‌وه، به هۆی بوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له‌م گونده و بوونی بابه‌تگه‌لێكی زۆر له‌م ناوچه‌یه پێویستی به دواداچوون و توێژینه‌وه و به كتێب هه‌یه بۆشه‌ن و كه‌وكردنیان، چونكه هه‌رمۆته شارێكی گه‌وره‌یه له‌نێو گوندێكی بچوكدا.

