بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشوازى لە سەرۆکى سەنتەرى دیانا بۆ ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندن دەکات

ڕۆژى چوارشەممە 31 ى ئاب 2022 ، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، پێشوازى لە توێژەر و ئاکادیمى بەڕێز أیڤان جانى سەرۆکى سەنتەرى دیانا بۆ ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندن کرد ، و هەر لە میانەى چاوپێکەوتنەکەدا باس لە ڕێگاکانى هاوئاهەنگى و تواناکانى کاراکردنى چالاکییە هاوبەشەکان و گۆڕینەوەى شارەزاى لە نێوان هەردوولا دا کرا . و بەڕێز جانى ڕێزلێنانى خۆى دەڕبڕى بۆ ئەو چالاکییە ڕۆشەنبیرییە جیاواز و کاریگەرییانەى کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشکەشیان دەکات لە ناوەندەکانى ڕۆشنبیرى سریانیدا .
وەهەروەها اوغنا سوپاسى میوانى بەڕێزەکەى کرد و ئامادەیى بەڕێوەبەرایەتى گشتى دەڕبڕى بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ گشت دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان و کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و بۆ خزمەت گەیاندن بە ڕۆشنبیرى سریانى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap