شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێز ڤان شوقی گلیانا، ڕۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سەردانی پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان، پاتریارک مار ئاوای سێیەم ڕوئێل، کرد لە بارەگای پاتریارکایەتی لە هەولێر،و لە دیدارەکەدا هەریەکە لە مار ئەفرام ئەثنیل، مەترانی سوریا، و قەشە مارتین نەبیل ئامادەبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە ڕۆشنبیری و کولتووری سریانی گفتوگۆیان لەسەر کرا، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی زمانی سریانی و دابینکردنی پشتیوانیی پێویست بۆی کرایەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و کەنیسەکانی گەلەکەمان لە نیشتماندا.



