ئۆغنا میوانى بەشی توێژینەوەکانى سریانییە لە بەیروت

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، سەردانی بەشی توێژینەوەکانى سریانی لە پاتریکخانەى ئەنتاکیاى ئۆرتۆدۆکسی سریانى لە عەتشانە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کرد .

لە میانەی سەردانەکەدا ئۆغنا لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەی سریانی مار سویريوس ڕۆجەى ئەخرەس کۆبووەوە، کە هەردوولا دەستیان خستە سەر دیمەنی ڕۆشنبیری سریانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، هەروەها باسیان لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتمان، کە تێیدا مەتران ڕۆجەى ئەخرەس میوانی فەخری دەبێت، کە بەڕێوەبەرایەتی بەنیازە لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوودا ، لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر ئةنجاميبدات.

شایانی باسە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بە هوئاهەنگى لەگەڵ سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی یەکەم سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا، لە ٥- ٨ی ئەیلولی داهاتوو لە قەزاى عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر، و لەژێر دروشمی “سريانى کولتوورێکی زیندووە …توخمەکانی خۆڕاگریمان بەهێز دەکات” بەرێوەدەچیت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap