کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی گروپی (Ankawa Nest)و بۆ ماوەی دوو ڕۆژی بەردەوام ڕێکخرا.
کە ژمارەیەک لە گەنجان و خوێندکارانی گەلەکەمان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر،بەشدارییان کرد.
لە ڕۆژی یەکەمی چالاکییەکاندا، بەڕێز ئانو جوهر عەبدوکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتارەکەیکدا جەختی لە گرنگیی پشتگیریکردنی گەنجان و کارکردن لەگەڵ هەموو چین و تەمەنەکانی کۆمەڵگە کردەوە. هەروەها ڕۆژنامەنووسی بەهرەمەند، سەعید شەبیب، بەشداریی کرد.
لەگەڵ ئەوەشدا، کۆمەڵێک پێشبڕکێی زانستی، پڕۆژەی بچووکی کاری دەستی، و بەرهەمی هونەری و پێشانگای هەلی کار بەڕێوەچوون، کە سەدان کەس لە گەنجانی گەلەکەمان، لە هەردوو ڕەگەز و لە تەمەنە جیاوازەکان، بەشدارییان تێدا کرد.
لە ڕۆژی دووەمی چالاکییەکانیشدا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، کەلدو ڕەمزی ئۆغنا، بەشداریی کرد و لە وتارەکەیدا جەختی کردەوە کە «عەنکاوە هەمیشە بە منبەری زانست و زانیاری دەمێنێتەوە»، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە «چەکی گەنجانی مەسیحی، زانست و زانیارییە، کە بەهۆیەوە داهاتووی خۆیان بنیاد دەنێن». و گرنگی وەبەرهێنان لە تواناکانی گەنجان و دابینکردنی هەل و دەرفەتی گونجاوی خستەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانن بیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ پڕۆژەی زانستی، داهێنەرانە و ئابووری بەرهەمهێنەر.
هەروەها پارێزگاری هەولێر، بەڕێز ئەومێد خۆشناو، و بەڕێوەبەری ناوەندی گەنجانی (Youth Hub)، ڕەوند حوسێن، ئامادەبون.
بەڕێوەبەری ناوەندی گەنجان لە وتارەکەیدا بەخێرهاتنی گەنجانی ڕێکخەری ئەم چالاکییە زانیارییە کرد و جەختی کردەوە کە ناوەندەکە پشتگیری چالاکییە کولتوورییەکانی گەنجانی عەنکاوا دەکات و دەرگاکانی هەمیشە بەڕووی گەنجاندا کراوەن.
لە کۆتاییدا، لە چالاکییەکانی پاڵەوانێتی «نابوو 2026»، خەڵات و مەدالیا بەسەر تیمە بەشداربووەکاندا دابەش کران.







