بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى ولاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى دەکات

ئمرۆ ڕۆژى دووشەممە 1ى ئاب 2022، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێزەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر وسەرۆک بەش لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى، پێشوازى کرد لە بەڕێز د. سالار عوسمان بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەریمى کوردستان و بە یاوەرى محمد نوزاد بریکارى بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت ، د. سالار عوسمان پیرۆزباى خۆى ئاراستەى بەڕێز اوغنا کرد بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستە نوێیەکەى وەک بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، وەهەروەها ستایشکردنى کار و چالاکییە هەمەڕەنگەکان کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەنجامىی داون لە ماوەیەکى کورتى سەردەمى کارگێرییە نوێیەکەى ، و لەهەمان کاتیشدا بەڕێزیان جەختى کردە لەسەر پێویستى فراوانترکردنى مەوداى ئەم چالاکییانە بۆ ئەوەى گشت ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە . لەلاى خۆشییەوە بەڕێوەبەرى شتى سوپاسى میوانە بەڕێزەکانى کرد بۆ پیرۆزباییەکەیان و ئاماژەى دا بە هەوڵ و کۆششى چالاکى بەڕێوەبەرایەتى بۆ پەیوەندى و فراوان کردنى پردەکان بۆ خزمەتى کردنى بزوتنەوەى ڕۆشنبیرى سریانى و بزوتنەوەى ڕۆشنبیرى لە هەرێمى کوردستاندا بە گشتى . وەهەروەها جەختى کردەوە بە گرنگى دانى بەڕێوەبەرایەتى بە فراوانکردنى مەوداى چالاکییەکانى و لە داهاتووى نزیکدا ئەنجامدانى چالاکى ڕۆشنبیرى لە دهۆک وئەلقۆش بە خۆیەوە دەبینێت سەرەڕاى هەوڵ وکۆششەکانى بۆ ریکلامکردن بۆ ڕۆشنبیرى سریانى لە نێوان پێکهاتەکانى هەرێمدا ، وکاروچالاکی زیاتر دەستپێدەکەن ئەویش بە کردنەوەى لقى فەرمانگەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە ژمارەیەک ناوچەکانى هەرێم . سوپاسگوزاریمان بۆ حکومەتى هەرێم و وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان بۆ پشتگیرى کردن لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى و یارمەتیدان لە هاندانى فرەجۆرى و فرەڕەنگى و گیانى پێکەوەژیانى برایانە لە نێوان پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستاندا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap