بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک… ڕۆشنبیری سریانی ڕۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز دەکات

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک ڕۆژی جیهانی منداڵانی پیرۆز کرد. ئەم چالاکییە لە ژێر ناوی “ڕۆژی منداڵان” لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی عەنکاوە ڕێکخرابوو. چالاکییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەرى هەولێر و بە هاوکاری سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی ،و لە باخچەکانی لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا چەندین نمایش و یاریی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو، لەوانە نمایشی بالێ و پیانۆ لەلایەن خوێندکارانی ئەکادیمیای هونەری ئۆرنینا،و نمایشێکی سەماى کولتوورى لەلایەن خوێندکارانی قوتابخانەی مێلثۆی نێودەوڵەتی، نمایش و پێشبڕکێ لەلایەن خوێندکارانی قوتابخانەی میدیا و باخچەی ساوایانی شازادە، و لەگەڵ سروودی قوتابخانە لەلایەن خوێندکارانی قوتابخانەی حەمورابی سریانی. هەروەها لە چالاکییەکەدا چەندین کارەکتەری کارتۆنی و بوکەڵە نمایشکرا، کە منداڵانی بەشداربوو لە چالاکییەکەدا چێژیان لێ وەرگرت.
شایەنی باسە ڕۆژی منداڵان ، لە بەرواری ڕۆژمێری جیاوازدا، لە وڵاتانی جیاجیای جیهان، بە پێی کولتوور ، ئاهەنگیان بۆ دەگێڕدرێت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link