ڕۆژى چوارشەممە 10 ى ئاب 2022 شاندى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان سەردانى پەرلەمانى ئەرمینیاى کرد ،و لە سەردانەکەیداجەختىیکرد لە گرنگى کارى پەرلەمان کەوا هەنگاوێکى نوێى شۆڕش و بەرگرییە لە دەستەکەوتەکان .
وەهەروەها شاندى فەرمى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، سەردانى ئاکادیمیاى نشتیمانى ئەرمینیایان کردو لەلایەن د. روبرت غزاریان سەرۆکى ئاکادیمیاکەو ژمارەیەک لە بەرپرسانى پێشوازیان لێکرا . گفتوگۆکرا دەربارەى ئالیەتى کارکردنى وەزارەت دەربارەى ڕۆشنبیرى برایانەى پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان و فەرمانگاکان وئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییانەى چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان بەڕیوەدەبەن و دەربڕى پێکەوە ژیانن ، وەهەروەها کار لەسەر چالاککردن و کاراکردنیان دەکات.شایەنى باسە شاندى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە سەردانە فەرمییەکەى بۆ کومارى ئەرمینیا.