لە چوارچیوەى سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا ، بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى چاوى بەڕۆلەکانى گەلەکەمان دەکەوێت

بەڕیز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، لەچوارچیوەى سەردانەکەیدا بۆ ووڵاتى ئەرمینیا ، سەردانى ناوچەى فیرن دفین کرد و لەلایەن قەشە یوخنا قەشەى کلێساى ڕۆژهەڵاتى ئاشوورى و خاتوو زمفیرا میرزوفا ئەندامى پەرلەمانى ئەرمینیا لەسەر کورسى ئاشوورى ، و لودمیلا بیتروفا لێپرسراوى کارگێڕى ناوچەى دفین، و سوزانا الیکسانوفا لە ناوچەى ارزنێ پێشوازى لێکرا.

وهەرلەئێوارەى هەمان ڕۆژدا اوغنا سەردانى ناوچەى ارزنێ ، و (کلێساى مریم العذراء) ى كرد و بەئامادەبوونى کارگێڕیەکانى ناوچە بەشدارى کرد لە نمایشێكى تايبەتى تیپى ئاتورى ڕۆشنبیرى کەلەلایەن تەمەنى جیاواز پێشکەش کرا و لەکۆتاى نمایشەکەدا ، اوغنا وتارێکى پێشکەش کرد و تیایدا باسێکى تێروتەسلى دەربارەى کاروچالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کرد بەگشت بەڕێوەبەرایەتى و لقەکانییوە. وەهەروەها بەڕێزیان ستایشى ئەو ماندنیبوونە گەورەى کرد کە تیپەکەپێشکەشى دەکات بۆ پاراستنى ڕۆشنبیرى و کولتوورى گەلەکەمان و دووپاتیشى کردەوە لە گرنگى پەیوەندییە ڕۆشنبیرى و هونەرییەکانى نێوان ڕۆلەکانى گەلەکەمان. و ئامادەیى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان نیشاندا بۆ پاڵپشتى کردنى چالاکییەکانى تیپ و هاوئاهەنگى نێوان هەردوو لا لە داهاتوودا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap