بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى دهۆک پیشانگایکى هونەرى دەکاتەوە

ڕۆژى یەکشەمە 18ى ئەیلولى 2022 بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، و بە یاوەرى هەریەک لە بەڕێزان شمعون شلیمون جێگرى پارێزگارى دهۆک و رائد جرجیس أوراها بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیرى سریانى / دهۆک و قەشە یوسف یاقو قەشەى کەنیسەى مارأیث ألاها ،و ەهەروەها ژمارەیەک لە نوێنەرانى حیزبى و حکومى و چالاکوانانى کۆمەڵگەى مەدەنى و هەوادارانى هونەر، پیشانگای هونەرى کردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى / دهۆک سازکراوە و لە هۆڵى کەنیسەى ناوبراو و بە بەشدارى ژمارەیک لە بەهرەمەندانى گەلەکەمان ، و بەرهەمى هونەرى جۆراوجۆرى لە خۆگرتبوو وەک پەیکەرسازى – وێنەکێشان – سووتاندن لەسەر دار – وێنەکێشان لەسەر شوشە و کارى دەستى هونەرمەندان : جورج النجار و سانتا صادق/ ألقوش ، مارى ساوا و ڤیڤیان أیو/ دهۆک .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap