ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە 22 ى ئاب 2022 کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان و بەیاوەرى هەریەک لە برنارد یوسف بەڕێوەبەرى کولتوور و مۆزەخانەى سریانى و دلاور مرقس لێپرسراوى پەیوەندییە گشتییەکان ، سەردانى نوسینگەى هەولێرى حیزبى( أبناء النهرین ) ى کرد . بە مەبەستى پیرۆزباى کردن لە سەرۆکایەتى حیزب بە بۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکانى کۆنگرەى ساڵ و هیواى سەرکەوتنى بۆ سەرۆکایەتى نوێى ئەم حیزبە خواست لە هەنگاوەکانى داهاتوودا ، دواتر باسێکى کورتى کرد دەربارەى کارەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى وهەوڵەکانى بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ دەزگا جۆراوجۆرەکانى ڕۆشنبیرى و هونەرییەکانى گەلەکەمان .
لەلاى خۆشیانەوە ئەندامانى حیزب سووپاسی شاندى سەردانیکەر کرد و دوپاتیان کردەوە بۆ ئامادەیى هاوئاهەنگى لە گشت چالاکییەکان کە دەبنە هۆى دەوڵەمەند کردنى ڕۆشنبیرى و کولتوورى گەلەکەمان .