ڕۆژى 8ى ئاب 2022 ، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا ، بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، و لە میانەى شاندێکى فەرمى لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بە سەرۆکایەتى ڕێزدار حەمەى حەمە سعید وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان و ژمارەیەک لە بەرپرسانى وەزارەت و بەیاوەرى بەڕێز ارشاک مانوکیان قونسولى گشتى ئەرمینیا لە هەرێمى کوردستان و لێپرسراوى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەوەزارەتى پەروەردە و زانستەکانى ڕۆشنبیرى و وەرزشى ئەرمینیا. بەشدارى کرد لە ڕێوڕەسمى دانانى تاجە گۆڵینە لەسەر مۆنۆمێنتى قوربانییانى کۆمەڵکوژى ئەرمەنییەکان لە شارى یەریڤانى پایتەخت ، لەگەڵ سەردانیکردنیان بۆ ژمارەیەک هێماى مێژووى و شوێنەوارى لە ئەرمینیا .
شایەنى باسە کە ئەم سەردانە فەرمییە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانى وەزارەت بۆ پەرەپێدانى کارى هاوبەش و هاوئاهەنگى لە بوارى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئەرمینیا.وهەروەها لەڕۆژانى داهاتووداشاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرلەچوارچیوەى سەردانەکەیدا زنجیرەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ دەزگاکانى حکومى و بنکەکانى ڕۆشنبیرى فەرمى ئەرمینیا ئەنجام بدات ، لە پێناو بەهێزکردن و پەرەپێدانى پەیوەندییە ڕۆشنبیرى وهونەرییەکانى نێوان هەردوو گەلى کوردستان و ئەرمینیا.