ڕۆژى یەکشەممە 20 تشرینى دووەم 2022 ، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتى ، پێشوازى لە شاندى دامەزراوەى ئولف تاوى گرنگیدەر بە خوێندى زمانى سریانى لە قامشلى / سووریا کرد .
و لە دیدارەکەیاندا باس لە ڕێکارەکانى هاندان و هاوکارى هاوبەش بۆپەرەپێدانى زمانى سریانى و پاراستنى وەهەروەها بۆ خزمەتگەیاندن بە زمان و ڕۆشنبیرى گەلەکەمان لە هەموو ناوچەکانیدا .
و شاندى میوان سەرسامى خۆى دەربڕى بۆ ئەو بزاڤەى کە ڕۆشنبیرى سریانى بە خۆییەوە دەبینێت لە چوارچیوەى چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بە کارگێڕییە نوێیەکەیەوە .
لەلاى خۆشییەوە بەڕێز اوغنا سوپاسى شاندى میوان کرد و دووپاتى لەوە کردەوە کە دەرگاکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى واڵان بۆ گشت دامەزراوەى گەلەکەمان و بە بێ جیاوازى بۆ خزمەتکردنى ڕۆشنبیرى سریانى و بەرەوپێشخستنى .