ژوورى بازرگانى ئەمەریکى – کلدانى لە میواندارى ڕۆشنبیرى سریانییدا


ڕۆژى شەممە 26 تشرینى دووەم 2022 . بەڕێز کلدو رمزى أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و برنارد یوسف عاشور بەڕێوەبەرى مۆزەخانە وکولتوورى سریانى پێشوازییان کرد لە شاندى ژوورى بازرگانى ئەمەریکى – کلدانى هاتوو لە وڵاتى ئەمەریکا / ویلایەتى مێشیگان ، ئەویش بە ئامادەبوونى هەریەک لە بەڕێزان أنو جوهر عبدوکا وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، و رامى نورى سیاوش قایمەقامى قەزاى عەنکاوە ، لە باڵەخانەى مۆزەخانە و کولتوورى سریانى لە عەنکاوە.
دواى بەخێرهێنانەوە ، شاندى سەردانیکەر، بە سەرۆکایەتى بەڕێز مارتن مننا سەرۆکى ژوور ، گوێگرى کورتە باسێک بوون دەربارەى مۆزەخانە و کولتوورى سریانى لە عەنکاوە، دامەزراندن و هەنگاوەکانى پێشکەوتنى ، بە تایبەتى پڕۆژەى پەرەپێدانى کە بەردەوامە لە کارەکانى لە میانەى هاوئاهەنگى لەگەڵ ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى USAID و لە نێوچوونى شوێنەوار، لە چوارچێوەى پڕۆژەى ( پاراستنى کولتوور و ڕۆشنبیرى پێکهاتەکان لە عیراق )، وەهەروەها ناساندنیان بە چالاکییە جۆراوجۆرەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى لەم دواییە .
دواتر شاندى میوان بە نێو بەشەکانى مۆزەخانە گەڕان و گوێگرى باسێکى تێروتەسەل و بوون دەربارەى دیوارە مێژوویەکەى وکەلوپەلە کولتوورییەکان لەگەڵ هۆڵە پڕ لە وێنە و ژیاننامەى پێشەنگەکانى ڕێنسانسى ڕۆشنبیرى و فیکرى و هونەرى و نەتەوەیی گەلەکەمان .
وەهەروەها شاندنى سەردانیکەر جەختى لەسەر پێویستى دووبارەبوونەوەى ئەم سەردانانە کردەوە بۆ لەنزیک ئاشنابوون بە واقیعى ڕۆشنبیرى و هونەرى لە ووڵات ، و چاوخشاندن بە دەستکەوتە گەورەکان لە بووارى کولتوور و پێشکەش کردنى سووپاس و پێزانینیان بۆ هەموو ئەو هەوڵانەى کە دراون بۆ پاراستن و چاککردنەوەى ئەم کولتوورە هەرە کۆنە و پێشکەشکردنى بۆ نەوەى داهاتوو بە جوانترین شێوەیدا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap