ڕۆژى پێنج شەممە ٢٣حوزیران ٢٠٢٢ ، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، وبەیاوەرى فؤاد شمعون بەڕێوەبەرى کارگێرى و ڕاگەیاندن کار نینا هرمز ، سەردانى بەڕێز هەڵگورد نجیب سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانى کرد .
وەهەروەها دواتریش شاندى ڕۆشنبیرى سریانى و بەئامادەبوونى ئیفان جانى سەرۆکى سەنتەرى ڕاگەیاندنى دیانا سەردانى قەشە(یترون یونان)قەشەى کلێساى (مارگورگیس ) یان لە دیانا کرد .
لە میانەى هەردوو چاوپێکەوتنەکاندا باس لە ڕێکارەکانى هەماهەنگى هاوبەش ، و تیشکخستنەسەر ڕۆڵى ڕۆشنبیرى کاراى کرستیانەکان لەناوچەکەدا وتواناى پەرەپێدانى کرا ، بەتایبەتى بە کردنەوەى لقێکى نوێ بۆ بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران .