بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى وهونەرى سریانى لێکۆڵەرى گەورە بنیامین حەداد بەسەر دەکاتەوە بە مەبەستى لە تەندروستى پرسینى

ڕۆژى شەموو ٢٣ تەمووز ٢٠٢٢ . بەڕێز کلدو رمزی اوغنا بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان و بەیاوەرى هەریەک لە بەڕێزان فؤاد شمعون بەڕێوەبەرى کارگێرى و عصام سولاقا بەڕێوەبەرى نووسینگەى بەڕێوەبەرى گشتیى . سەردانى بەڕێز ڵێکۆڵەر و زمانەوان بنیامین حەدادیان کرد لە نەخۆشخانەى مەریەمانەى عەنکاوە ، بە مەبەستى لە تەندروستى پرسینى بەڕێزیان لە دواى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى بە سەرکەوتووى . و بەڕێز اوغنا هیواى زوو چاککبوونەوەى بۆ مامۆستا حەداد خواست تاوەکو بگەڕێتەوە نێو چالاکییەکانى ، بە تایبەتى لە خانەى زمانى سریانى ، و کتێبخانەى سریانى دەوڵەمەند بکات بە خوێندنەوە و ڵێکۆڵینەوە و فەرهەنگەکان.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap