بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی مەشق و ڕاهێنانی تیپی هونەری سریانی بەسەردەکاتەوە

ڕۆژى پێنجشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2023کلدو ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی لە قەزای عەنکاوە، مەشق و ڕاهێنانی تیپی هونەری سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەسەرکردەوە .
ئۆغنا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕاهێنانەکانی تیپەکە و ئامادەکارییە بەردەوامەکانی کرد بۆ بەشداریکردن لە بۆنە و چالاکییەکانی داهاتوو، بەتایبەتی لە فێستیڤاڵی کریسمسی عەنکاوە، کە بڕیارە هاوکات لەگەڵ ئاهەنگەکانی کریسمس و سەری ساڵ، و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیرى وهونەرى سریانی وقایمقامیەتى قەزای عەنکاوە سازبکرێت.
ئەندامانى تیپ ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە بۆنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap