ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 24/ 11/2023، ولە چوارچێوەی چالاکییەکانی بۆ پشتیوانی لە شانۆی سریانی، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی/ تیپی نواندنی شەمشا شانۆی (تۆبیا)ی لەسەر شانۆی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کەلدان لە ناحیەی عەنکاوە، وبە ئامادەبوونی بینەرێکی بەرفراوان پێشکەشکرد.
شایانی باسە شانۆنامەی (تۆبیا) لە دەقێکی نووسەری ئەمریکی گلێن هیوز وەرگیراوە، لە دەرهێنانی لەتیف نۆعمان سیاوش و لە ڕۆڵی سەرەکی هادیر کوندا، ئیڤان سەعدی، ئەڤین باهێر و ژمارەیەک هونەرمەندی ژن و مێینەی تیپى نواندنى شمشا پێکهاتووە.
کارە هونەرییەکە بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کەلدان و ناوەندی ئەکادیمی کۆمەڵایەتی بوو.


































