جل و بەرگى گەلەکەمان لە ڤیستیڤاڵێکى جل وبەرگ لە عەنکاوە

لە هۆڵى ئەڵمۆرا لە عەنکاوە ،و لەڕۆژانى 12 و 13 کانونى یەکەم 2022 . چالاکییەکانى ڤیستیڤاڵى فلۆرا بۆ جل و بەرگ سازکرا ، لە ژێر چاودێرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان . بەبەشدارى بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کولتوورى سریانى / هۆبەى پۆشاکى کولتوورى ، کە تێیدا ژمارەیەک لە جل و بەرگى کولتوورى و میللى گوند و شارۆچکەکانى گەلەکەمان نمایش کران ، و مەبەستیش لە بەشدارى کردنى بەڕێوەبەرایەتى لە ڤیستیڤاڵى جل وبەرگ نمایشکردن و پاراستنى جل وبەرگى کولتووریمانە لە لەنێوچوندا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap