دەستپێکردنى چالاکییەکانى پیشانگاى کتێبى کراوە

بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى / کتێبخانەى ڕۆشنبیرى سریانى ، و بە بەشدارى بژاردەیەک لە ڕۆشنبیرانى گەلەکەمان و ژمارەیک لە بەرپرسانى ناوچەکە و ئەندامانى پەرلەمان ، پیشانگاى کتێبى کراوەى کردەوە ، لە ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە بەروارى ١١ ایار ٢٠٢٢ لە شەقامى تەنیشت مۆزەخانەى کەلەپوورى سریانى لە عەنکاوە ، و بە بەشدارى خەڵکى ڕۆشنبیر و هەوادارانى خوێندن .

دوابەدەواى گەشت کردنێک بۆ نێو بەشەکانى پیشانگا کە ، خاتوو فیحاء شمعون بەرپرسى کتێبخانەى سریانى ووتەى بەخێرهێنانى پێشکەش کرد و تێیدا جەختى لە گرنگى خوێندن بە شێوەییکى گشتى و خوێندنى خودى کتێب  بە تایبەتى کردەوە ، دەربارەى تەحەداکانى  کتێبى ئەلیکترۆنى ، وەهەروەها ئەو ڕۆلە گەورەى کە بە درێژاى مێژوو کتێب گێڕایەتى لە گواستنەوەى شارستانیەت و داهێنان و زانستەکانى لە پێشینەکانمان ، دواتر و هەر لە پەراوێزى پیشانگاکە و لە پانێلى ڕۆشنبیرى دەست کرا بە واژوو کردنى کتێبى ( قراءة تاويلية في روايات احمد خلف ) بۆ ڕەخنەگرى شانۆى مامۆستا صباح هرمز الشانى ، کە لە لایەن مامۆستا بطرس نباتى بەڕێوەبردرا بە بەشدارى دکتۆر محمد صابر عبید .

بڕگەیکى مۆسیقا و گۆرانى بە دواى داهات و  هونەرمەند ( رياض عثمان ) چەپکەیەک لە گۆرانى سریانى و کوردى و عەرەبى پێشکەش کرد .

دواتر پانێلێکى دیالۆگى تر پێشکەش کرا و شیعری سریانى لە خۆگرت و لە لایەن شاعیر نینپ لاماسو بەڕێوەبردرا و هەریەک لە شاعیران : جمیل جمیل ، پروین شمعون ، یوسف عودیشو و أثير نوح  بەشداریان تێدا کرد و بە خوێندنەوەى  چەند کورتە شیعرێک تێپەڕی  .

چالاکییەکانى ڕۆژى یەکەم کۆتاى پێهێنرا بە بڕگەى  open micو لەگەڵ داهێنانەکانى ژمارەیەک گەنجى لێهاتوو ، لە شیعر و گۆرانى گووتن دا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap