رۆشنبیری سریانی هەڵدەستێت بە دابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵانی خوێندنی سریانی لە قەزای شەقلاوە

لە رۆژی هەینی لە بەرواری 16/حوزیرانی/2023 , بەشی رۆشنبیری منداڵ لە بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وهونەری سریانی, لە حکومەتی هەرێمی کوردستان, هەستا  بە دابەش کردنی دیاری بەسەر منداڵانی خوێندنی  سریانی لە قەزای شەقلاوە, لە رێوە رەسمەکە دا قەشە ئەنیس یەعقوب سولا, قەشەی خەورەنەی شەقلاوە, وە بەرێز کلدو رمزی اوغنا, بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری وهونەری سریانی، برنارد  یوسف بەرێوەبەری موزەخانە و کەلەپوری سریانی , وژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی بەشداریانی تێدا کرد.

وهەروەها شاندەکە وموزەخانەی شماشە میخائیل منصور, بەسەرکردەوە وچاویان خشاند بە ناوەڕۆکەکەی , ولە هەمانکاتدا شاندەکە ئامادەی وەهەماهەنگی خۆیان وبەرێوەبەرایەتی دەربڕی بۆ هاوکاری وپاراستنی ناوەرۆکی ئەم ومۆزەخانەیە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap