شاندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانى گەلەکەمان لە دهۆک بەسەر دەکاتەوە

ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە 18ى ئەیلولى 2022 بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و بە یاوەرى هەریەک لە بەڕێزان برنارد یوسف بەڕێوەبەرى کولتوور ومۆزەخانەى سریانى و رائد جرجیس بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى/دهۆک و فؤاد شمعون بیا بەڕێوەبەرى کارگێرى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ، سەردانى سەنتەرى کەلدانى بۆ ڕۆشنبیرى و هونەرى کرد و لەلایەن بەڕێزجورج توما سەرۆکى سەنتەر و أفرام أبلحد جێگرى سەرۆک و ژمارەک لە ئەندامانى پێشوازى لێکرا ، و هەر لە هەمان ڕۆژیشدا سەردانى سەنتەرى ڕۆشنبیرى ئاشوورى کرد وتێیداچاوى بە بەڕێزان سنور دانیال سەرۆکى سەنتەر وأزریا أدم سکرتێرى سەنتەر و ژمارەیک لە ئەندامانى دەستەى کارگێرى کەوت . لە هەردوو سەردانەکەدا باس لە پتەوکردنى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان و هاوئاهەنگى هاوبەش و زیادکردنى هەوڵەکان کرا لە پێناو خزمەت کردنى زیاترى ڕۆشنبیرییەکەمان و پاراستنى میراتە ڕۆشنبیرى و هونەرییە جیاکراوەکەمان . لەلاى خۆشیەوە بەڕێز اوغنا جەختى لەوە کردەوە کە دەرگاکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى واڵان بە ڕوى هەموواندا، و هەردەم لەئامادەباشى دایە بۆ هاوئاهەنگى لەگەڵ گشت دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان و هاندانى چالاکییە جۆراوجۆرەکان لە گشت بوارێکدا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap