دەستپێکردنى چالاکییەکانى کۆنگرەى میدیاى سریانى / خولى دووەم لە عەنکاوە

بەیانی ڕۆژی دووشەممە 26ی ئەیلولی 2022  چالاکییەکانی دووەمین خولى كۆنگرەى ميدياى سریانی دەستیپێکرد کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو، وبە ئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان حەمەى حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و أنو جوهر وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و ئایدان مەعروف وەزیری کاروباری پێکهاتەکان ومەتران مار ئەبرس یوخنا و مەترانى کەرکوک و دیانا و جێگرى پاتریارک و نوێنەرى پاتریارک مار ئاوای سێیەم ڕۆئێل پاتریارکی کەنیسەى ڕۆژهەڵاتى ئاشووری و مار نیقۆديموس داود ماتی شەرەف و سەرۆکى مەترانەکانى موسڵ و کەرکوک و کوردستان ،و ژمارەیەک لە قەشە بەڕێزەکان و ئەندامانى ئێستا و پێشووی پەرلەمانى عێراق و هەرێم و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرۆکی پارتەکان و قایمقام و ئیدارەی قەزای عەنکاوە و بەرپرسانی ئیداری و حکومی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگا میدیاییەکانی گەلەکەمان و سەرەڕاى ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆر لە میدیاکاران و ئاکادیمان و گرنگیپێدەرانى بوارى میدیاى سریانى ، لە هۆڵى گەلاکسى لە قەزاى عەنکاوە/ هەولێر .

مەراسیمی کردنەوە بە ووتارى بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بەڕێز کەڵدۆ ڕەمزی أوغنا دەستیپێکرد،و تێیدا جەختی بە شانازیی کرد بۆ ڕێکخستنی رووداوى  گەورەترین و بەرفراوانترین بۆنە لەسەر ئاستی میدیای سریانی، لەناوە ودەرەوەی وڵات، بە کۆکردنەوەی پۆلێک لە میدیاکارانى بەهرەمەند لە ژێرچەترى کۆنگرەی میدیای سریانی لە دووەمين خولييدا  ، لەسەر خاکە بەنرخەکەى عەنکاوە، “کە بووەتە قیبلەى گەلەکەمان لە نیشتمان وتاراوگەدا “، وەهەروەها جەختی لەسەر گرنگیی  یەکگرتنەوەى میدیاى سریانى کردەوە سەرەڕاى جۆرى و جیاوازییەکەى ،لە کۆتاییدا سووپاسى حکومەتى هەرێم و خودى نووسینگەى سەرۆک وەزیران و وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوانى کرد بۆ پێشکەش کردن هەموو هاندان و یارمەتییەک  .

پاشان کورتە فیلمێک  نمايشكرا کە تێیدا دروشمی ڤستیڤاڵ و ئەو نووسینە مێژووییەى لێوەرگیراوە ناسێندرا، بەمەبەستی خستنەڕووی پێویستی یەکگرتوویى و یەکرێزى میدیای سریانی، سەرەڕای جیاوازی و هەمەچەشنیی، وەک ئەندازەی نووسراوەکە کە لە کەنیسەیکى مێژوویى لە بەرزاییەکانى دۆڵى راجب دۆزراوە .

دوابەدواى ئەو بەڕێز حەمەى حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتارێکى پێشکەش کردو تێیدا ستایشی چالاکی و خۆڕاگریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کرد، لە ڕێکخستنی چالاکی جۆراجۆر بەتایبەتی کۆنگرەی میدیای سریانی کەگرنگییەکی تایبەتی هەیە لەبەر ئەوەی میدیا دەسەڵاتی چوارەمە و جەختیشیکردەوە کەحکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری گرنگیی ڕاگەیاندنە و بەتایبەتی میدیاى پێکهاتەکان ، و ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتەکەی جگە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی سريانى چەندین بەڕێوەبەرایەتى گشتى ترى تایبەت بە ڕۆشنبیرى پێکهاتەکانى تر هەیە ، وەهەروەها شانازیکردنى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و پرڵەمانەکەى بە لەخۆگرتنى چەندین  ئەندامى چالاک لە گشت پێکهاتەکان ، و کوڕ وکچانى هەرێم دەتوانن بە زمانى دایک بخوێنن و بنووسن .

دواتر ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی لەسەر دەستکەوت و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لەماوە کورتەکەیدا پێشکەشکرا . پاشان بەڕێز  أنو جوهر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتارێکى پێشکەش کرد و تێیدا دەستی خستە سەر ئەوەی کە خەڵکەکەمان وەک دنکە هێل وایە و هەر چەند فشار زیاتر لەسەر دەبێت بۆنەکەی زياتربڵاودەبێتەوە و دوپاتیشى کردەوە کە گرنگیدانى حکومەتی هەرێم بۆ بنیاتنانی مرۆڤ زیاترە لەوەى گرنگی بە بنیادنان و ئاوەدانی بدات ، و ڕاگەیاندن کە بەم نزیکانە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەرى سریانی لە سۆران و دیانا دەکرێتەوە، وەهەروەها سوپاسى بێپایانى خۆى پێشکەشى بەڕێوبەرایەتی گشتى و خودى بەڕێوەبەرە گشتییەکەى و کادیرە بەهەرەمەندەکانى کرد بۆ بەردەوامبوونیان لە ڕێکخستنى چالاکى هەمەڕەنگ و نایاب.

وەک بەشێک لەڕێوڕەسمى دەستپێکردن و بۆ ڕێزگرتن لەڕۆڵی پێشەنگی لە گرنگیدان بەمیدیای سریانی و جەختکردنەوەی بەردەوام لەسەر پێویستی یەکریزى سەرەڕای جیاوازی و هەمەچەشنیی ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانی ئاهەنگی ئامادەنەبوونى ئێستای بۆ مەتران یوحنا ئیبراهیم گێڕا کە “لە ویژدانی ئێمەدا دەمێنێتەوە”، ئەو دەستەواژەیە لە تابلۆیکى یادگارى  نووسراوە کە بەڕێز أوغنا پێشکەش بەڕێز مار نیکۆدموس متی شەرەف، سەرۆک قەشەی موسڵ و کەرکوک و کوردستان کرد ، پاشان فەخامەتی وتارێکی کورتی پێشکەش کرد کە تێیدائامانجى سەرەکى زمان بە ئامرازی پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دەزانێت و ، لەگەڵ ڕێز و پیرۆزى ئێمە بۆ هەموو زمانەکان و بەتایبەتی زمانی ئێمە کە لەلایەن حەزرەتى مەسیح و مەریەمى دایکی پیرۆز کراوە کاتێک قسەیان پێکردوە ،لەگەڵ ئەوەی کە هەر زمانێک گوزارشتە لە ناسنامە و بوونی هەر کەسێک، وەهەروەها ستایشی دەستپێشخەریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کرد ، بۆ ڕێزگرتن لەمەتران یوحنا ابراهیم بەوەى کە دەربڕینى هەستە بەرامبەر ئەو کەسەى کە ڕۆلێکى نایابى هەبووە لە سەنگ ڕاگرتنى میدیاى سریانى لە هەموو شوێنێک و ئەم سوپاسگوزارییە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و خودى بەڕێوەبەری گشتی کلدو ڕەمزی أوغنا دەگەڕێتەوە .

یەکەم دانیشتن تیشکی خستە سەر (میدیای سریانی دامەزراوەیى ) و گفتوگۆکانی لەلایەن شمعون متى بەڕێوەبردرا و چوار بابەتی لاوەکی لەخۆگرتبوو: (میدیای سریانی لە نێوان نیشتمان و دیاسپۆرا) کە تێیدا ئەمیرألمالح سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری ( یومانا) قسەى کرد و دوای ئەو بابەتى(میدیای سریانی حیزبى و ئەوەی هەیەتى و ئەوەى لەسەرشانیەتى) و لەلایەن یعقوب کۆرکیس بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی دێموکراتی ئاشووری و بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی ئاشورەوە پێشکەشکرا دواتر زەینە یوسف بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی سۆبۆرۆ کەئاماژە بەبابەتی (میدیا کەنیسە و خاڵە بە هێز و لاوازەکانى) دا و لەکۆتاییدا تەوەری (کەناڵە تایبەتەکانی سەتەلایت) لەلایەن ڕۆژنامەنووس و نووسەر مۆفەق حەداد پێشکەش کرا

لەدانیشتنی دووەمدا باس لەبابەتی (کێشەکانی گەلەکەمان لەمیدیاکانی تردا) کرا و لەلایەن میدیاکار و نووسەر جۆرجینا بێهنام حەبابە بەڕێوەبردرا ، وچوار سەردێڕی لاوەکیشی لەخۆگرتبوو: (بەدواداچوونی میدیای کوردی بۆ پرسەکانی گەلەکەمان ) کە لەلایەن انۆ جۆهار وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکى خرایە سەر و دوابەدوای ئەوە قەشە ئەلبێرت هشام قسەی کرد لەبارەی (هێشتنەوەی لەگەڵ میدیای عێراق بۆ کێشەکانی ئێمە)، کە جێگری سەرنوسەری گۆڤارەکانی (ستاری شام) و (بین النهرین) / نەجم المشرق  (ئایا میدیا لە جیهانی عەرەبیدا حەزی بە دۆزی ئێمەیە؟) لەگەڵ حەبیب ئەڤرام سەرۆکی خولی سریانی / لوبنان و پاشان لە کۆتاییدا: “مامەڵەکردنی میدیا جیهانییەکان بۆ کێشەکانی گەلەکەمان”، کە تێیدا بەڕێز یاقوب میرزا، بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی سەتەلایتی سۆرۆیۆ لە جیهان/ ئەوروپا قسەى تێیدا کرد.

و لەهەر پانێڵێک دا ڕێگە درا بە ڕاو بۆچوون و پرسیارى بەشداربووان و لەلایەن پانێڵێستەکان بە سنگى فراوانوە وەڵام درانەوە .

پانێڵەکانى کۆنگرەى میدیاى سریانى بەردەوامبوون لە دواى پشووى خوانى نیوەڕۆ بەدوو دانیشتنى تر ، لایەنى سێیەم دەربارەى ( میدیاى سریانى زمانەوانى ) بوو، ولەلایەن نووسەر و میدیاکار شلیمون أوراها بەڕێوەبردرا و بشەکانى بریتیی بوون لە : ( پێویستى میدیاى سریانى بۆ ئامادەکردنى ئاکادیمى) و د. مارلین أویشا تێیدا قسەى کرد و بابەتى دووەم دەربارەى (بەشى زمانى سریانى لە زانکۆکان و ڕۆلى لە بەرەوپێش بردنى میدیاى سریانى ) و د. کوثر نجیب سەرۆک بەشى زمانى سریانى لە کۆلێژى پەروەردەى زانکۆى سەلاحەددین قسەى لە بارەوە کرد ، بەڵام بابەتى سێیەم لە ژێر ناونیشانى (گرنگى دامەزراندنى کۆمەڵەى زانستى سریانى بۆ میدیا ) هات و روند بۆلس ، سەرۆکى یەکێتى ئەدیبان و نووسەرانى سریان بە شدارى تێیدا کرد ، بابەتى چوارەم دەربارەى ( بەکارهێنانى زمانى سریانى لە میدیا ) بوو و یوسف بکتاش ، نووسەر و میدیاکارى سریانى ،تورئابدین، تورکیا  تێیدا ئاخڤى . 

دواتر دانیشتى چوارەم دەستى پێکرد بۆ گفتوگر کردن لەسەر (میدیاى سریانى و تەکنەلۆژیاى نوێ) ، خاتوو و میدیاکار رامیا آحى بەڕێوەى برد و لەم لایەنانە پێکهاتبوو : (بەکارهێنانى تەکنیکە ژمارەییەکان لە فێرکردنى زمانى سریانى و فراونکردنى بڵاوبوونەوەى) ، لەگەڵ أکد سعدى بەڕێوەبەرى پڕۆژەى (بێث کانو) ، دواتر بابەتى ( میدیاى ئەلیکترۆنى سریانى لە نێوان پێشەنگى و متمانە ) ایڤان جانى سەرۆکى سەنتەرى دیانا بۆ ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندن قسەى دەربارەوە کرد ، ومانشێتى بابەتى سێیەم بریتی بوو لە (پێشڤەچوونى میدیاى سریانى لەگەڵ تەکنەلۆژیاى سەردەم ) بە بەشدارى میخائیل شابو بەڕێوەبەرى دامەزراەى M-RADIO . دواتر لایەنى چوارەم و کۆتاى دەربارەى (تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەزموونى میدیایى ) ، بە بەشدارى کردنى دەرهێنەر رغید ننوایا بەڕێوەبەرى پێگەى (OLIVE) .

و لەهەر پانێڵێک دا ڕێگە درا بە ڕاو بۆچوون و پرسیارى بەشداربووان و لەلایەن پانێڵێستەکان بە سنگى فراوانەوە وەڵام درانەوە .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap