شانۆگەرانى عەنکاوە لە میواندارییەتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانیدا

ڕۆژى یەکشەممە 31ى تمووز 2022 ، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشوازى کرد لە شاندێکى هونەرمەندانى شانۆى سریانى لە قەزاى عەنکاوە . شاندى میوان کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە بەڕێزان :ڕخنەگرى شانۆى صباح هرمز هونەرمەندان رفیق نورى و بیار لویس ، وێنەى ڕاستى شانۆى و ژمارەیەک بیروڕایان پێشکەش کرد کە یارمەتیدەرن لە چالاککردنى بزوتنەوەى شانۆ ، ئەویش بە پێشکەش کردنى نمایشى ئاکادیمییانەى شانۆى ، وهاوتاى ئەو نمایشانە بێت کە لە ساڵانى ڕابردوو دا پێشکەش کراون بە هەنگاو لە گەڵ بەرەوپێشڤەچونى شانۆ لە سەر ئاستى جیهانى . لەلاى خۆشییەوە بەڕێز اوغنا جەختى کرد لە ئامادەیى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بۆ هاندانى ئەم دەستپێشخەرییانە کە خزمەت بە شانۆى سریانى دەگەینێت ، وەهەروەها ئارەزووى تەواوى بۆ دووبارە کاراکردنى چالاکى شانۆى بە پێی ژمارەیەک کارو چالاکییەکان لە داهاتوودا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap