بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى سەردانى پەتریکخانەى زاخۆ دەکات

ئەمڕۆ شەممە 30ى تەمووز 2022 ، بەڕێز کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، سەردانى بەڕێز مار فیلیکس سعید الشابى چاودێرى ئیبارشییەى زاخۆى کلدنى کرد ، لەباڵەخانەى پەتریکخانە لە زاخۆ،بە ئامادەبونى ژمارەیەک لەقەشەبەڕێزەکان .ولەمیانەى چاوپێکەوتنەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەى ڕێگاکانى هەماهەنگى هاوبەش و چالاککردنى واقیعى ڕۆشنبیرى لە زاخۆ و پشتگیرى کردنى بزوتنەوەى ڕۆشنبیرى لەو گوندانەى کە گەلەکەمانى تێدا نیشتەجێن ، لەگەڵ جەخت کردن لەسەر ڕۆلى ڕۆشنبیرى کاراى گەلەکەمان لە ناوچەکەدا و تواناى پەرەپێدان و بەرزکردنى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap