لە لوبنان… ڕێز لە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی دەگیرێت

لە ٢٠/٣/٢٠٢٣. کۆمەڵەی سریانی لە لوبنان و لە میانی ئەو ئاهەنگەى کە بە بۆنەی ڕۆژی دایک و بە سەرپەرشتی عبدالله بو حبيب وەزیری دەرەوەی لوبنان و ئامادەبوونی پارێزگاری بەیروت و باڵیۆزی سوید لە لوبنان. سازى کرد ، ڕێزیان لە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، كلدو رمزي أوغنا گرت…
ڕێزلێنانەکە بۆ پێزانینی ڕۆڵی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و ئەو دەستکەوتانەی بەدرێژایی ماوەی کارکردنی بەڕیزیان وەک بەڕێوەبەرای گشتی بەدەستی هێناوە، ئەمە جگە لە جیاکارى لە فێستیڤاڵ و بۆنە ڕۆشنبیری و هونەرییە کان ، کە ڕۆڵێکی بەرچاوییان لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیری سریانییدا بینیوە.

لە وتارێکدا کە لە ئاهەنگەکەدا پێشکەشى کرد، ئۆگنا سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دەردەبڕم کە ئیرادەمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندى نێوان دامەزراوەکانمان لە کوردستان و عێراق و لوبنان بەهێز دەکات.

وەهەروەها ئۆگنا جەختی لەوەش کردەوە، “ئەمە شەرەف و بەرپرسیارێتییەکی گەورەترمان دخاتە ئەستۆبەرامبەر بە کولتوور و زمان و ڕۆشنبیرییە دێرینەکەمان، بەو هیوایەی ساڵی ٢٠٢٣ بە پشتیوانی گەلەکەمان و پاڵپشتی حکومەتی هەرێم و خودى جەنابى سەرۆکوەزیران جیا کراوە بێت”.
ئۆگنا پیرۆزبایی لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی دایک و هەموو دایکان کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا ووتى تەنیا دەتوانم ئەم ڕێزگرتنە پێشکەش بە لایەنگری گەورەم، دایکم بکەم، کە فێری بە خشینى کردم بۆخزمەتی کولتوور و زمان و ڕۆشنبیرییم .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap