ڕۆشنبیرى سریانى ڤیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى بەخولى سێیەمى دەستپێدەکاتەوە

بە ئامادەبوونى قەداستى مار ئاواى سێیەم پاتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتى ئاشورى ، و ژمارەیەک لە وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، و نوێنەرانى گەلەکەمان لە هەرێم و ناوەند ، و بەرپرسانى ناوچە و ژمارەیەک لە کونسوڵخانە و نێردراوە دیبلۆماسییەکان و نوێنەرانى ڕیکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و جەماوەرێکى زۆر ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە 11 ى نیسانى 2023 ، چالاکییەکانى ڤیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى بە خولى سێیەمیدا دەستپێکرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى سازدەکرێت ، لە گەرەکى دەرگەى قەزاى عەنکاوە / هەولێر . بە ئاهەنگێڕانێکى فەرمى و بەبەشداریکردنى هەمووان لە برینى قردێلە وەک ڕاگەیاندنێک بۆ دەستپێکردنیدا ، بە ئۆپەرێتێکى تایبەت دەستیپێکرد و هەریەک لە تیپى ( بەرمایا) ى سووریا و تیپى ( هونەرى سریانى ) سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بەشدارییان تێدا کرد .


دواتر وتارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە لایەن برنارد یوسف عاشور بەڕێوەبەرى مۆزەخانەو کەلەپوورى سریانى خوێندرایەوە ، و تیایدا پیرۆزباى لە گەلەکەمان کرد بە بۆنەى جەژنى قیامە و جەژنەکانى ئەکیتۆ و ئاماژەشى بەوە کرد کە جەژنەکانى ئەکیتۆ تەنها لە بابل و نەینەوا یادیان نەدەکرایەوە بەڵکو لە گشت ناوچەکان بووە ، و لە کۆتاى وتارەکەیدا سوپاسى هەموو ئەو شوێنانە کرد کە دەستى یارمەتییان درێژکرد بۆ سەرخستنى ئەم ڤیستیڤاڵە بە تایبەتى ئیبارشییەى هەولێرى کەلدانى و پاتریکخانەى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتى ئاشورى ، لەگەڵ هاندان و یارمەتیدانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان .
دوابەدواى ئەودا أنو جوهر عبدوکا وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن وتارى حکومەتى هەرێمى خوێندەوە و ، جەختى لەوە کردەوە کە ئەمە ڕۆژێکى ترە بۆ خۆشى دەربڕین لە عەنکاوە ، پایتەختى کریستیانەکان لە ووڵاتى دوو روباردا، پیرۆزبایکردن ، بە ناوى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، لە هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بۆ ئەم کارە ناوازەی وئاهەنگێرانى بە بۆنەى سەرى ساڵ و کەلەپوورى سریانیماندا ، و ئاماژەکردنى بە ئامادەبوونى ئەم ئاپۆرە جەماوەرییەى ئەمڕۆ ، دوپاتى دەکاتەوە کە کوردستان بە وتە و گۆرانى و جلوبەرگى کەلەپوورى نییە ، بەڵکو بە ڕاستى ، بە نیشتیمانى پێکەوەژیانى برایانەو قبوڵکردنى بەرامبەرە .


دواتر بازارى کەلەپوورى تایبەت بە ڤیستیڤاڵ لەلایەن میوانان کرایەوە بۆ گەڕان بە نێویدا سەیرکردنى گشت کارو بەرهەمە کەلەپوورییەکان کە لەلایەن دەستى داهێنەر دروستکراون .


لەگەڵ بەشداریکردنى تیپە بەشداربووەکان کە لە وڵاتى جۆراوجۆرەوە هاتبون : ئەوانیش تیپی بەرمایا لە بیث زالینى سووریا ، و تیپى عشتار لە رووسیا و تیبى اتور لە ئەرمینیا ، سەرەراى تیپى هونەرى سریانى کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانییە ، بۆ پێشکەشکردنى تابلۆی کەلەپوورى ، و بڕگەکانى ڤیستیڤاڵەکە بەردەوامبوون لەگەڵ ژمارەیەک لە گۆرانى بێژانى گەلەکەمان : میرنا أیشو ، روڤان شەقلاوى، زانا مجید وئاهەنگێرانەکە لە کەشێکى پڕ لە خۆشى بەردەوامبوو.


جێگاى ئاماژەیە کە چالاکییەکانى ڤیستێفاڵىکەلەپوورى سریانى سێیەم بەردەوام دەبن لە ڕۆژانى 12 و 13 ى نیسانى 2023 ، لەگەڵ بەردەوامى چالاکى بازارى کەلەپووریدا .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap