لە نۆهەدرا هەفتەی ڕۆشنبیرى سریانی 2022 دەستپێدەکات

لە نێو ئامادەبوونێکی فەرمی و ئاپۆرێکى جەماوەریی دیاردا بە ئامادەبوونی مار ئەبراس یوخنا، بە نوێنەرایەتی قەداسەتى مار ئاوای سێیەم ڕوئێل، پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵات و مار بولوس تابیت حەبیب و قەشەی ئەلقوش بۆ کلدان و انو جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و د. عەلی تاتار پارێزگارى دهۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان،ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2022 لە هۆڵی محەمەد عارف جزیری لە نوهەدرا چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنبیرى سریانی 2022 دەستێپێکرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى / دهۆك ، ڕێکخراوە و لەمیانی ئامادەبوونێکی فەرمی و جەماوەری دیاردا، چالاکییەکانى هەفتەى ڕۆشنبیرى سریانى لە نێوان نۆهدرا ئەلقوش- تەلسەقف-زاخۆ، لە 8 بۆ 12ی کانوونی یەکەمی 2022 بەردەوام دەبێت ، ومەراسیمەکە بە تابلۆیەکی هەڵپەڕکێ کە لەلایەن تیپی بەرمەیای سریانی لە بەیت زەلین / قامیشلی سوریا پشکەش كرا ، دەستی بە چالاکییەکانی كرد و لە دوایدا وتاری پارێزگاری دهۆک، دکتۆر عەلی تەتەر، پێشکەش کرا و تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە سازكردنى ئەم هەفتەی ڕۆشنبیرى سریانییە لە دهۆک باشترین نموونەی پێکەوەژیانی برایانەیە کە هەموو پێکهاتەکانی تێدا چێژی لێوەرگرتووە وەهەروەها ئاماژەی بە قووڵیی ڕەگى کولتووری سریانی کرد کە هەزاران ساڵ پێش زایین هەیە ، هەتا زمانەکەى بەسەر شارستانییەکانى ترا زاڵبووە چ لە نوسین و چ ئاخاقتندا ،جەختیشی لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێم کردەوە بۆ دابینکردنی ڕێکارى گونجاو بۆ خزمەتکردن و پەرەپێدان و پاراستنی ئەم زمانە.دوابەدوای ئەو ووتارى وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەت پێشکەشکرا و تێیدا جەختی لەسەر گرنگی پێکەوەژیانی برایانە لەهەرێم کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە وەزارەت هەمیشە گرنگى بە پێکهاتەکانى تر دەدات، و پێکهاتەیەکی بچووک وگەوەرەمان نییە، هەموو کەس لە هەمان ئاستی ڕێز و بایەخ و سەرنج دایە وستایشی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی كرد و سوپاسى خودى بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی أوغنا و کادرەکانی دەکات بۆ هەوڵەکانیان لە ڕێکخستى چالاکییە نایابەکان و دوپاتیشى لە پاڵپشتى وەزارەت بۆ بەڕێوەبەرایەتى و بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە کاروباری پێکهاتەکان کردەوە، بەبێ هیچ دەستێوەردانێک لە کاروباریان. دواتر ووتارى بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کە لەلایەن بەڕێوبەری گشتیەوە كلدو رمزى اوغنا پێشکەشکرا، و تێیدا دەستپێکردنی هەفتەی ڕۆشنبیرى سریانی 2022ی ڕاگەیاند تا ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ چالاککردنی بزووتنەوەی کولتووری لە نوهەدرا و گوند و شارۆچکە و شارە دراوسێکانی گەلەکەمان و بەم شێوەیە لە نوهەدراوە بەرەو ئەلقوش و تلسقف دەچین و زاخۆ کۆتا مەنزڵگامان دەبێت .جەختيش دەکەینەوە پەیامەکەمان کرانەوەیە بەرامبەر یەکتر یەکتر ، چونکە جیاوازی و هەمەچەشنیی سەرچاوەی دەوڵەمەندی و ناتەواوییە ، و ئێمە لەسەر ڕێبازی ڕۆشنبیری داناین بۆ ئەوەی لەگەڵ کلتورەکانی تردا کراوەبین ” خۆشحاڵی خۆی دەرببڕیت بەوەی کە ” ئەمڕۆ ئێمە لەنێو برا و خۆشەویستانمانداین، لێرە لە نوهەدرا وخۆشەویستە و قەردرگرانە لە دڵمان ، کە قوتابخانەیەکی بەناوبانگی تێدا دامەزرا و گەشایەوە، و تێیدا مار ئیث ئالاها و مار سەهدۆناى لێ دەرچوون ،لەوێش دور نا ، لە ئەلقۆش ، مار میخاى نوهەدرى قوتابخانە بەناوبانگەکەى دامەزراند .. بۆ دووپاتکردنەوەی ڕۆڵی ڕۆشنبیرى و پەروەردەیی دیاری گەلەکەمان بە درێژایی تەمەنەکان” پاشان أوغنا قەڵغانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی پێشکەش بەنوێنەرانی رێکخراوەکانی بەشداربووی هەفتەی ڕۆشنبیری سريانيدا کرد. دوای ئەوە نمایشێکی میوزیک و گۆرانی سریانی لەلایەن ئۆرکێسترای کەنارەى بەغدیدەی پایتەختی ڕۆشنبیری سریانی پێشکەش کرا. لە مەراسیمەکەدا کورتەفیلمێک بە ناوی نۆهدرا نمایش کرا کە باس لە مێژووی ئەم شارە دێرینە و قووڵایی ڕەگە کۆنەکانی و داهاتووە پڕشنگدارەکەى دەکرد . هاوکات کۆمەڵێک لە شاعیرانی گەلەکەمان کە بریتی بوون لە بەترۆس نەباتی و زینە یوسف و مینا ئەۆیتەر و نیمرۆد قاشا،لەگەڵ ئۆرکێسترای کەنارە بە ئاوازی مۆسیقییەوە دەستیان بە خوێندنەوەی شیعرە هەڵبژێردراوەکانیان کرد. دواتر پانێڵ دەستیپێکرد، بە بەشداری هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان، شیلیمۆن بێت شموئێل، شاعیر نينب لاماسو و هونەرمەند یوسف عەزیز، سەرنجی خستە سەر (ڕاستی گۆرانی سریانی) و لەلایەن (لیث بنیامین) بەڕێوەبردرا و ئامادەبووان دڵخۆش بون، بە تایبەتی لەگەڵ گۆرانی سریانی کە ئامرازى ئۆد یاوەری بوو. ڕۆژی یەکەم بە کردنەوەی پێشانگایەکی هونەری کۆتای بە بڕگەکانى هێنا ، کە بریتی بوون لە کاری شێوەکارى و کارە دەستییەکانی تر ، و هەروەها پێشانگەى کتێب کە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لەخۆ دەگرێت. جێگای ئاماژەیە، هەفتەی ڕۆشنبیرى سریانی 2022 لە 8-12ی کانوونی یەکەمی 2022ەوە لە نۆهەدرا – دهۆک بەرەو ئەلقوش و تەلسەقف لە دەشتی نەینەوا بەردەوام دەبێت و دواتر لە زاخۆ کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت پرۆگرامه که ی چەندین چالاکی کولتووری و پێشانگەی هونەری و پانێڵ لەخۆدەگرێت که کۆمەڵێک کەسی داهێنەر تێیدا بەشدارن.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap