لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵدا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەشداری چالاکییەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی، IRFSummit2024 دەکات، کە لە 30-31 کانونى دووەمى 2024 ، لە واشنتۆن دی سی پایتەختى وڵاتە یکگرتووەکانە ئەمەریکا بەرێوەدەچێت.
ئۆغنا لە دانیشتنەکانی کۆنفرانسی جیهانی ئازادی ئایینیدا وتارێک پێشکەش دەکات، لە چاوی کەمینەکانەوە باس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،و هەروەها لە پشتیوانی کۆمەڵایەتی و میکانیزمەکانی خۆڕاگری دەکات بۆ پاراستنی فرەچەشنی لە ڕۆژهەڵات.
هەروەها ئۆغنا بانگهێشتنامەیەکی وەرگرت بۆ بەشداریکردن لە نانی بەیانی ڕۆژی نیشتمانیی ئەمریکا TheNational Prayers Breakfast، لە ١ی شوباتی داهاتوو، کە تێیدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئەندامانی کۆنگرێس و سەرکردە و نوێنەرانی سەد و چل وڵات لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداری دەکەن.
شایەنی باسە ڕۆژی نیشتمانیی نانی بەیانی و نوێژ بۆنەیەکی ساڵانەیە کە سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان لە واشنتۆن ، بەشداری تێیدا دەکات بۆ قسەکردن لەسەر باوەر، سەرچاوە و بیرۆکەى ئەم بۆنەیە دەگەرێتەوە بۆ قەشەیەکى سەر بە کەنیسەى پرۆتستانتى میسۆدى.
