وەزیری ڕۆشنبیری هەوڵەکانی بەڕێوەبەری گشتی لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیری سريانیدا بەرز دەنرخێنێت

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەمەى حەمە سەعید، بە فەرمانێکى وەزارى ڕێز و سوپاسى ئاراستەى بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا كرد، وەک پێزانین بۆ هەوڵەکانی لە بەڕێوەبردنی چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان و ڕۆڵی کاراى لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیریی سریانى لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
کە تێیدا هاتووە:”بە خۆشحاڵییەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەى ئێوەی خۆشەویست دەکەین، لە پاى ئەرک و ماندوبوونتان لە ئەنجامدانى چالاکییەکانتان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، وهیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازين”.
شایەنی باسە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، دوای ئەوەی ئۆغنا پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی وەرگرت، بەروپێشەوەچونێکى هەمەجۆرى لەئەنجامدان و ڕێکخستنی چالاکییە ڕۆشنبیری و فێستیڤاڵە جەماوەری و هونەرییەکانی سریانیدا بەدیکرد، کە لەڕێگەیەوە کەسانى هونەری لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بۆ خۆی ڕاکێشا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap