بە درێژایی هەوراز و نشێوەکانت، خۆرەکەت یاوەریت دەبێت…لە هێزتدا هانت دەدات، ڕۆژە تاریکەکانت ڕووناک دەکاتەوە، و لارەکانى ناو دڵت گەرم دەکاتەوە تا گەشە بکەن و ببن بە پەپوولە…

لە پێشەکی کتێبی (شەمسی)ەوە، چاپی نوێی زنجیرەی ڕۆشنبیری سریانی، لە نووسینی نووسەر خاتوو ساڤا سەلیبە لە شاری دۆهوکەوە
لەم دواییانەدا بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و لە چوارچێوەی زنجیرەی ڕۆشنبیری سریانی کتێبخانەی سریانی، کتێبێکی بە ناوی (شەمسی) لە نووسینی ساڤا سەلیبە، لە پارێزگای دهۆک بڵاوکردەوە، یەکەم چاپی نووسەرە ، کتێبەکە لەناو خۆیدا بیرۆکەى بچووکی جۆراوجۆرو مەبەست وئامانج هەڵگرتووە ،کە نووسەر بە چاوی پڕ لە هیوا و گەشبینییەوە کێشاوە ، سەبارەت بە… ژیان…ئەخلاق…ولەبارەی خۆشەویستی و بابەتەکانی تر…نووسەرەکە لە وەسفی کتێبەکەیدا دەڵێت،”کتێبەکەم گروپی گەنجان دەکاتە ئامانج…زۆرێکیان ئاشکرای ناکەن کە لە ناخیدا چی دەگوزەرێت، یان باشتر بڵێم نازانن چۆن ئاشکرای بکەن، یان بۆ کێ. ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرکوتکردنی زۆرێک لە هەستەکان، “ڕەنگە ئەم هەستە بدۆزیتەوە لە کاتی خوێندنەوەی یەکێک لە لاپەڕەکانی ئەم کتێبەدا. هەر بابەتێک کارەکتەری تایبەتی هەیە، یەکێکیان بەهێزە، ئەوی دیکەیان لاوازە و دواهەمینیان پڕە لە خۆشەویستی. تۆ ئەو بابەتە هەڵدەبژێریت کە لە تۆ دەچێت.” کتێبەکە لە (٧٤) لاپەڕەی قەبارە مامناوەنددا پێکدێت و هەڵگری زنجیرەی ٦٩یە لە زنجیرە ڕۆشنبیرى سریانیدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap