بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان پێتان ڕادەگەینێت ، لە مەبەستى دووبارە دەرکردنى گۆڤارى ( پانیپال ) ى ڕۆشنبیرى و وەرزى ، تاکو بگەڕێتەوە سەردەمى جارانى ، وەک سەکۆیەک بۆ ڕۆشنبیرى و ئەدەب و هونەرى سریانى .
خۆشحالین بەم بۆنەیە ، بانگێهشتى نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندان و شاعێران و لێکۆلەڕەوان لە بوارە جیاوازەکان بکەین، کەپەیوەندییان هەیە بە ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى و کەلتوور و مێژوو و شارستانییەتى نەهرێنى ، بۆ دەوڵەمەند کردنى گۆڤارەکەیان ( پانیپال) بە نووسین و شێعرو لێکۆلینەوەکانیان ، تاکو بگەڕێتەوە بۆ بریکە و فەخامەتییەکەى ، هەروەک چۆن ببووە گۆڤارێکى ڕۆشنبیرى گشتى ، و مەرجەعێکى گرنگ بۆ لێکۆڵەرەوان و سەرچاوەیکى باوەڕپێکراوى خوێنەرەکان .
بۆ پەیوەندى و ناردنى بابەت بۆ بڵاوکردنەوە ، بەزمانى : سریانى ، کوردى ، عەرەبى و ئینگلیزى ،
تکایە یەیوەندى بەم ژمارەیە بکەن : ٠٧٥٠٧٥٢٤٧٠٨
یاخود ناردنى نامە بۆ ئیمێلى : mardutha.com@banipal
سەردانى ماڵپەڕى ئەلیکترۆنى : mardutha.com