پەرلەمانتاری پێشوو یۆنادم کەننا میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

ڕۆژی دووشەممە 12ی ئایاری 2025، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا و بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانی، بێرنارد یوسف، لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی لە عەنکاوە پێشوازییان لە سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یۆنادەم یوسف کەننا کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە واقیعی کولتووری گەلەکەمان و ئامرازەکانی پەرەپێدانی کرد. کەننا ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بەرز نرخاند لە پاڵپشتیکردنی واقیعی ڕۆشنبیری گەلەکەمان لە ڕێگەی ئەو بۆنە و فێستیڤاڵانەی کە لە ناوچە جیاجیاکانی گەلەکەمان ڕێکی دەخات. هەروەها دەستخۆشی لە بەڕێوەبرە و فەرمانبەرانی کرد بۆ ڕۆڵی گرنگیان لە پەرەپێدانی واقیعی کولتووری گەلەکەمان لە نیشتماندا.
لە میانی دیدارەکەدا ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتیی کراوەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو تاک و دامەزراوەکانی سەر بە گەلەکەمان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە میرات و کولتوورەکەمان بکات.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئۆغنا کۆپییەکی ژمارە (٥٢)ی گۆڤاری بانیپاڵ کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە لە هەرێمی کوردستان دەردەچێت، پێشکەش بە بەرێزیان کرد.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link