ڕۆژى دووشەممە 13ى شوبات 2023 ، شاندێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بە سەرۆکایەتى بەڕێوەبەرەى گشتى بەڕێز کلدو رمزى أوغنا و بەڕێزان فؤاد شمعون بەڕێوەبەرى کارگێرى و دلاوەر مەرقۆس لێپرسراوى پەیوەندییە گشتییەکان و ژمارەیەک لە فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتى و سەردانى بەڕێز ئاریان سەڵاحەددین بریکارى نوێى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانیان کرد بە مەبەستى پێشکەشکردنى پیرۆزباى بە بۆنەى وەرگرتنى پۆستە نوێیەکەى و بەڕێزیان سەرسامى خۆى دەربڕى بۆ ئەو چالاکییە جۆراوجۆرانەى کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ئەنجامیان دەدات لە پێناو چالاککردنى بزاڤى ڕۆشنبیرى لە گشت لایەکدا . لەلاى خۆشیەوە أوغنا سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ رۆلى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان دەربڕى بۆ پاڵپشتى کردنى سەرجەم چالاکییەکانى .
![](https://mardutha.com/wp-content/uploads/2023/02/330629555_1209564296324900_6701029469068092917_n-1024x768.jpg)