ڕۆشنبیری سریانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە ئەکادیمی کۆمەڵایەتی عەنکاوە دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە٤ی ئایاری ٢٠٢٣، و بە بۆنەی هەژدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو سەنتەرە، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کە پێکهاتبوو لە بەڕێوبەری گشتی كلدو رمزی أوغنا،و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە.سەردانی سەنتەرى ئەکادیمی کۆمەڵایەتی عەنکاوەیان کرد .
لەم سەردانەدا شاندەى ڕۆشنبیرى سریانى تابلۆیەکى هونەرییان پێشکەش بە سەنتەرەکە کرد کە یەکێک لە ڕووبەرە شارستانییەکانی عەنکاوەى لە خۆدەگرت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap