کۆمەڵەی ڕۆشنبیری سريانى / سوريا میوانى ڕۆشنبيرى سریانیە لە عەنکاوە

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣، كلدو رمزی أوغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری سریانی / سوريا کرد.
لە دیدارەکەدا باسیان لە واقیعی ڕۆشنبیری سوریا و ئەو تەحەددایانەی کە لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها دەستیان خستە سەر چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە ناوچە جیاجیاکانی گەلەکەمان، و بەڕێوەبەری گشتی دووپاتی کردەوە کە بەرێوەبەرایەتی گشتی بۆ هاوکاری هەموو دامودەزگا ڕۆشنبیری و هونەریەکانی سوریا ئامادەیە.
شاندی سەردانکەر بریتی بوون لە ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری سریانی لە سوریا بە ناوی عیشوا مەسعود و دانى حنا ئەندامی سکاوتەکانی کۆمەڵە.
جێگاى ئاماژەیە کە “کۆمەڵەی ڕۆشنبیری سريانى / سوریا” لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، و بنکەکەی لە شاری قامیشلۆی سوریا (بێث زالین)ە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap