ژمارەی نوێی گۆڤاری بانیپاڵ (هاوینی 2023)، هەڵگری زنجیرەی (49) ە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بە هەردوو نوسخەی کاغەزی و ئەلیکترۆنی دەرچوو، و پڕە لە بابەتی زۆر و هەمەچەشن .
و لە ڕێگەی (وتاری یەکەم) کە لە سەرەتاى ژمارەکەیە ، دەستەی سەرنووسەری (بانیپاڵ) ڕوونیکردەوە کە بەردەوامە لە خەباتی “بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا لەگەڵ ئێوەدا بمێنێتەوە و لەگەڵ ئێوەدا بەدواداچوون بۆ کاروانى گۆڤارەکەتان بکەن، کە دەوڵەمەندە بە بابەتەکان، دەوڵەمەندە بە… توێژینەوە و لێکۆڵینەوە، و درەوشاوە بە هەواڵی چالاکی و بۆنە ناوازەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە ڕێکدەخرێن”.
لە کۆتایی وتارەکەدا وتی: گۆڤارەکەتان بە پاڵپشتی و پشتیوانی و هاندانی بێسنوورتان درێژە بە گەشتەکەی دەدات و ئاواتى ئێمە بۆ درەوشاوەیی و داهێنەری زیاتریش بێ سنوورە.
شایانی باسە گۆڤاری بانیپاڵ گۆڤارێکى ڕۆشنبیرییە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان بە چوار زمانی سریانی، عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی چاپ دەکرێت، خاوەن ئیمتیاز: وەزیرى ڕۆشنبیرى ولاوان ، سەرنووسەر: کلدو رمزى أوغنا و سکرتێرى سەرنووسەر : جورجینا بهنام حبابە.
لە خوارەوە دەتوانن ژمارە نوێیەکە بخوێننەوە:
